کامەران رواندزی : بگەرێوە ماریا
لێرە دەنکە زەنگیانەکانی تەنیایی خڕ دەکمەوە
با دەدەمەوە دەستی پایز و
خۆم لە چواردەوری پێکەکان دەشارمەوە
ماریا.
دوای وەستان مێرولەکان دڵیان بردم
باڵندەکانی بیزاری جەستەیان تاڵانکردم
کەچی تۆ بۆ جارێکیش
لە باوەشی خۆت نەکردم
ماریا ..
ئەو کاتانەی مردن خۆی نیشان دەدا
ئەڵقەکانی ژیان کۆتایی دێ
ئەو کاتانەی پایز دێ و گەڵا دەوەرێ
پرچم هێواش هێواش سپی دەبێ
بگەرێوە ماریا
هاورێکەم وا خەریکە تابووتەکەم تەواو دەکا
خوشکە کەشم جلی رەش لەبەر دەکا
براکەم کۆڕم بۆ هەڵدەکەنێ
دراوسێکەم پرسەم بۆ دەگێڕێ
دەبگەرێوە ماریا