به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاساییشی هه‌ولێر سوپاسی په‌رۆشی و خه‌مخۆری خه‌ڵكی هه‌ولێر و كوردستان ده‌كات
نوچە.نیت
به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاساییشی هه‌ولێر سوپاسێكی تایبه‌تی خه‌ڵكی هه‌ولێر و كوردستان ده‌كه‌ین به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌رۆشی و خه‌مخۆرییه‌یان بۆ ئه‌و پۆڵه‌شه‌هیده‌قاره‌مانانه‌ی ئاساییش، كه به‌خوێنی خۆیان له‌محوه‌ری گوێر به‌رگریان له‌خاكی كوردستان كرد تا پایته‌ختی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی ئاسووده‌و ئارام بژین.
دەقی بەیاننامەکەی بەڕێوەبەرایەتی ئاساییشی هەولێر
به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاساییشی هه‌ولێر سوپاسێكی تایبه‌تی خه‌ڵكی هه‌ولێر و كوردستان ده‌كه‌ین به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌رۆشی و خه‌مخۆرییه‌یان بۆ ئه‌و پۆڵه‌شه‌هیده‌قاره‌مانانه‌ی ئاساییش، كه به‌خوێنی خۆیان له‌محوه‌ری گوێر به‌رگریان له‌خاكی كوردستان كرد تا پایته‌ختی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی ئاسووده‌و ئارام بژین.
هه‌روه‌ها لێره‌دا به‌پێویستی ده‌زانین سوپاسێكی تایبه‌تی كه‌سوكاری ئه‌و پۆڵه‌شه‌هیده و خه‌ڵكی هه‌ولێری پایته‌خت بكه‌ین بۆ ئه‌و گیانه‌به‌رخۆدانه‌ی نیشانیان دا، چ له‌رێوره‌سمی ناشتن و چ له‌به‌ڕێوه‌چوونی پرسه‌كانیان، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ك نیشانه‌ی وه‌فاداریانه‌بۆ ئه‌و قاره‌مانانه‌ی ئاماده‌ن خۆیان بكه‌نه‌قوربانی ژیانێكی ئارام بۆ ئه‌وان، له‌لایه‌كی دیكه‌نیشانه‌ی ئه‌و هاوكارییه‌پته‌وه‌یه، كه‌له‌نێوان خه‌ڵك و ئاسایش‌دا هه‌یه.
هاووڵاتیانی كوردستان به‌گشتیی و خه‌ڵكی هه‌ولێری پایته‌خت به‌تایبه‌تی دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئه‌مه دوا قوربانیدانی ئاسایش نابێت له‌پێناو ئاسووده‌ییان، به‌ڵكو به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه‌له شه‌ڕی تیرۆریستان و هه‌وڵه‌كانماندا بۆ به‌رگریكردن له‌خاكی كوردستان و دابینكردنی ژیانێكی ئارام بۆ هاووڵاتیان به‌رده‌وام ده‌بین و قوربانیدانه‌كانمان بۆ پاراستنی شكۆی خه‌ڵكی كوردستان، هێز و وزه‌ی زیاترمان پێ ده‌به‌خشێ بۆ شه‌ڕی تیرۆریستان و ناحه‌زانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان.
له‌كۆتاییدا جارێكی دیكه سه‌ره‌خۆشی گه‌رمی خۆمان له یه‌كه‌به‌یه‌كه‌ی خانه‌واده‌به‌ڕێزه‌كانی ئه‌و پۆڵه‌شه‌هیده‌قاره‌مانانه‌ده‌كه‌ین و له‌خوای گه‌وره‌داواكارین گیانی به‌رزه‌فڕیان به‌به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاساییشی هه‌ولێر