وەرگێڕانى لە عەرەبیەوە : ئەرشەد عاصى
لەم كاتە درەنگە
لەم كاتە درەنگەى شەودا ” ونى لێم “
ناتوانم بتهێنمەوە يادم
چوون چرا وەنەوشەييەكەى ژوورەكەم لەكاركەوتووە بەهۆيەكى ناديار
ياخود ئەمشەو تووشى وەيشوومى كردم بە كۆچكردنت
مانگيش لەسەر لێشاوى ديدەم ئاسمان تووشى مەينەت دەكا
بۆيە لەم كاته درەنگە هەست بە تەنيايى دەكەم .. بە گۆشەگيرى
سوپاس بۆ يەكتا كە تۆ نامرى تەنها بە مردنى من نەبێ
نەخۆش دەبى لەگەڵما .. چاك دەبيەوە لەگەڵما .. گەورە دەبى لەگەڵما ..
بێ ئومێد دەبى لەگەڵما .. دەقيژێنى لەگەڵما ،
پرسيارم لێ مەكە لەسەر ئەوەى روويدا و رۆيى
چوون تۆ دەزانى من دەڕۆم بە سێبەرم ،
بمبەخشە چونكە من هەوڵى پێ لێنانى تۆم دەدا
هەروا هاڕينى پاكانت لە بچووكيمەوە،
تۆ سەگمى و منيش سێبەر
من مرۆڤ و تۆش سێبەرمى ،
هەردووكمان دەزانين كە رووناكى دياريەكى خواوەندە
(هاوەڵى بەرز) شايەتە لەسەرم
كە تۆ بووى دوام كەوتبووى .. يان من پەنام بۆ دەبردى .
* هاوەڵى بەرز : مەبەستى خوداى گەورەيە
