دەشتی عەبدوڵلا : من كۆتایی به ساڵ ناهێنم
ساڵێك
ساڵی له دایك بوونی مه‌رگ بێت
ساڵێك ساڵی سوتانی نیشتیمان بێت
ساڵیك ساڵی ده‌ربه‌ده‌ری و بێ لانه‌یی بێت
ئیتر بۆ حه‌ز نه‌كه‌م ئه‌م ساڵه كۆتای پێ بێت.؟!
من ده‌مه‌وێت به‌ڵێن نامه‌ك پركه‌مه‌وه
به‌لێن نامه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ مرۆڤ
له‌گه‌ڵ ئه‌و مرۆڤانه‌ی مرۆڤ ده‌پارێزن
من نامه‌وێت ئه‌م ساڵه جارێكی تر له مێژووی ئه‌م نیشتیمانه دووباره ببێته‌وه.!؟
بۆچی رۆژه‌كانی خودا بۆ ئه‌م خاكه
بۆ ئه‌م گه‌له پریه‌تی له تۆفانی مه‌رگ.!؟
ئاخر خۆ من نه له‌جنسی شه‌یتانموو نه جنسی بوونه‌وه‌رێكی تر.!
ئیتر بۆچی له نیو سنوره‌كانی ژین
بم سوتێنن به ده‌قی دین.!!!؟
كێ ده‌توانێت به‌ڵێن بدات
بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌مساڵ .؟!
كێ ده‌توانێت به‌ڵێن بدات
جارێكی تر مه‌رگ نابارێت بۆ دایك بۆ باپیر و باوك و نه‌نك و بۆ منداڵ.؟!
بۆیه من رۆژ ژمێری ژیان ده‌وه‌ستێنم
هیچ ساڵێكی ترم ناوێ
گه‌ر وه‌ك ئه‌مساڵ
پربێت له مردن و سوتان .!
پربێت له گریان و خنكان.!