وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، مزگه‌وت به‌ڕووی ئاواره‌كاندا ده‌كاته‌وه
نوچە.نیت.لە راگەیاندنەکانەوە
به‌هۆی به‌فربارینه‌وه، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی بڕیاریداوه كه له‌هه‌ر شوێنێكی كوردستاندا ئه‌گه‌ر پێویستی كرد ده‌رگای مزگه‌وت بۆ ئاواره‌كان بكرێته‌وه.
عه‌تا عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له سلێمانی به‌خه‌ندانی راگه‌یاند، دوێنێ به‌ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ كه‌مال موسلیم، وه‌زیری ئه‌وقاف قسه‌ی كردووه‌و وه‌زیریش پێیڕاگه‌یاندووه كه له‌كاتی ئه‌م شه‌پۆلی سه‌رما‌و به‌فربارینه‌دا له‌هه‌ر شوێنێكی كوردستان ئه‌گه‌ر پێویستی كرد ئه‌وا ده‌رگای مزگه‌وته‌كان بۆ ئه‌و ئاوارانه بكرێته‌وه كه شوێنی نیشته‌جێبوونیان نییه، چونكه هه‌موو شتێك له‌خزمه‌تی مرۆڤدایه.
به‌هۆی داگیركردنی چه‌ندین شوێنی ناوه‌ڕاستی عیراق و هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه، نزیكه‌ی دوو ملیۆن ئاواره‌و په‌نابه‌ر له‌شاره‌كانی كوردستان نیشته‌جێن و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكیشه شه‌پۆلێكی سه‌رما‌و به‌فربارین كوردستانی گرتووه‌ته‌وه.