د.عه‌لی قه‌ره‌داغی: هیچ ئاینێكی ئاسمانی رێگه به تیرۆر نادات.. هێرشه‌كه‌ی فه‌ڕه‌نسا هیچ خێری تێدا نییه
نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان ئیدانه‌ی هێرشكردنه سه‌ر رۆژنامه‌ی (شارلی ئیبدۆ)ی فه‌ره‌نسی ده‌كات.
د. عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان،لە راگەیەندراوێكیدا كە وێنەیەكی بۆ نوچه‌نێت نێردراوە تیایدا ئیدانەی ئەو هێرشانەی كرد كە لەلایەن چەند چەكدارێكەوە كرایە سەر رۆژنامەی (شارلی ئیبدۆ)ی فەرەنسی و ده‌ڵێت، كه هێرشی له‌م جۆرانه هیچ خێرێكی تێدا نییه بۆ هیچ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك، به‌ڵكو هۆكارێكی زیادبوونی شه‌ڕ و ئاژاوه‌و ناكۆكی.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی لێدوانه‌كه‌یه:
له لێدوانێكدا د. عه‌لی قه‌ره‌داغی ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان، ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی كرد كه له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه كرایه سه‌ر رۆژنامه‌ی (شارلی ئیبدۆ)ی فه‌ره‌نسی، كه بووه هۆی كوژران وبرینداربوونی زیاتر له 12 كه‌س.
له لێدوانه‌كه‌یدا د. قه‌ره‌داغی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هێرشی له‌م جۆرانه هیچ خێرێكی تێدا نییه بۆ هیچ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك، به‌ڵكو هۆكارێكی زیادبوونی شه‌ڕ و ئاژاوه‌و ناكۆكی، كه ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن هه‌موو ئاینێكی ئاسمانییه‌وه به‌كارێكی ناڕه‌واو نادروست له قه‌ڵه‌م دراوه. د. عه‌لی ئه‌م كاره‌ی به تاوان له قه‌ڵه‌مدا ئه‌گه‌ر بكه‌ره‌كان هه‌ر كه‌سێك بن.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا وتی: “خوای گه‌وره باس له بێ بڕوایان و رای جیاواز ده‌كات له قورئان دا، داوا ده‌كات كه به گفتوگۆ و له‌یه‌كتر گه‌یشتن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت و داوامان لێده‌كات كه وشه به وشه‌و فیكر به فیكر وه‌ڵام بده‌ینه‌وه” [ وجادلهم باللتی هی ڕحسن ] خوای گه‌وره له‌كاتێكدا كه هێرش كرایه سه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی پێی ده‌فه‌رموێت [” فَاصْدَعْ بِمَا تُؤْمَرُ وَأَعْرِضْ عَنِ الْمُشْرِكِينَ ، إِنَّا كَفَيْنَاكَ الْمُسْتَهْزِئِينَ ” سورة الحجر – آيات 94 ، 95].
د. قه‌ره‌داغی له به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا، داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ڕه‌نسی و گه‌لی فه‌ڕه‌نسی كرد كه یه‌كگرتوو بن له به‌رامبه‌ر هه‌موو فیكر‌و شێوازێكی توندڕه‌ویدا، ئه‌گه‌ر ئایین و فیكر ئاراسته‌كه‌ی له هه‌رلایه‌كه‌وه بێت، ئه‌مه نه‌بێته بیانوویه‌ك بۆ دروستكردنی شه‌ڕ و ئاژاوه له‌نێوان هاوڵاتیانی فه‌ڕه‌نسی به مسوڵمان و غه‌یره مسوڵمانه‌وه، چونكه هه‌ركه‌سێك له رێگه‌ی ئه‌م رووداوانه‌وه له هه‌وڵی دروستكردنی جیاوازی و دووبه‌ره‌كی دا بێت له نێوان گه‌لی فه‌ڕه‌نسی دا ئه‌وه ده‌یه‌وێت ئه‌م هه‌له بقۆزێته‌وه‌و له‌م رێگه‌یه‌وه خۆی نمایش بكات.
ده‌بێت هه‌موومان ئه‌وه بزانین توندڕه‌وی و تیرۆر خاوه‌نی هیچ ئایینێك نییه، ده‌بێت روناكبیران و سیاسییه‌كان له رێگه‌ی ئه‌م رووداوانه‌وه زیاتر ئه‌و راستیه‌یان بۆ ئاشكرا بێت كه فیكری توندڕه‌وی له رێگه‌ی بنه‌بڕكردنی هۆكاره‌كانیه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت، لێره‌وه یه‌كێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان هه‌موو هه‌وڵی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته‌ی كه ئێستا هه‌موو جیهان به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر توندڕه‌ویدا پێویستی به هاوكاری هه‌موو لایه‌ك هه‌یه‌و هه‌ریه‌ك له بواری خۆیدا.
والسلام علیكم ورحمه الله وبركاته
پرۆفیسۆر دكتۆر عه‌لی محێدین قه‌ره‌داغی
ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان
10-1-2015