لەگوێڕ داعش تێکشکێنرا
بۆ تۆڵەکردنەوەی شکستەکانیان لەبەرەکانی جەنگ لەگەڵ پێشمەرگە، ئەمشەو داعش لەچەند لایەکەوە هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، لەهەموو قۆڵەکانەوە تێکشکێنران.
سەرچاوەیەک لەهێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، بەنوچەنێتی راگەیاند، ئەمشەو داعش هێرشیکردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لەسنوری گوێڕ، توانیان لەیەک دوو سەنگەرەوە بێنە پێشەوە، بەڵام هێزەکانی پێشمەرگە لێیان هاتنە دەست و تێکیان شکاندن.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی، تاکو ئیستا پێشمەرگە لەڕاوەدونانی داعش بەردەوامەو چەند تەرمێکی داعش لەبەردەستی پێشمەرگەدایەو لەگەڵ هەڵهاتنی رۆژدا، وێنەی بەرەکانی جەنگ و تێكشانی داعش و تەرمەکانی بەردەستی پێشمەرگە بڵاو دەکرێنەوە.
