عه‌بدوللـەتیف سەلەفی: حزبه ئیسلامییه‌كان چه‌ندین حه‌رامیان حه‌ڵاڵ كردووه
نوچەنێت.هه‌ولێر:
یه‌كێك له ره‌مزه دیاره‌كانی ره‌وتی سه‌له‌فی له هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت ئیسلامییه‌كان ئامانجیان گه‌یشتنه به ده‌سه‌ڵات نه‌ك حوكمكردن به قورئان و سوننه‌ت و ئه‌وه‌ش دژی بنه‌ماكانی ئیسلامه.
د. عه‌بدوللـەتیف ئه‌حمه‌د مامۆستای ئایینی و یه‌كێك له ره‌مه‌زه دیاره‌كانی سه‌له‌فیه‌ت له كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌ت به خه‌ندان ده‌ڵێت:”حزبه ئیسلامییه‌كان ئامانجیان گه‌یشتنه به ده‌سه‌ڵات و كورسی حوكم، به‌ڵام نه‌ك بۆ حوكم كردن به قورئان و سوننه‌ت، به‌ڵكو بۆ حوكم كردن به‌هه‌مان ده‌ستوور كه حزبی پێش خۆیان كاریان پێكردووه”.
ئاماژه‌وه به‌وه‌یشده‌كات كه سیاسه‌تی ئه‌وان جۆرێك له دووڕوویی تیادایه و به‌پێی رۆژ و به‌شداری خۆیان له ده‌سه‌ڵات قسه‌كانیشان ده‌گۆڕێت: “هانی خه‌ڵكی ده‌ده‌ن بۆ سه‌ر شه‌قامه‌كان له‌و كاتانه‌دا كه خۆیان پۆستیان نییه، به‌ڵام كه پۆستیان هه‌بوو ئه‌وه خۆیان به‌خه‌ڵكی ده‌ڵێن ئارام بگرن و كێشه دروست مه‌كه‌ن و واز له مانگرتن و خۆپیشاندان بێنن”.
له‌باره‌ی شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی حزبه ئیسلامییه‌كانیشه‌وه پێیوایه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیان نه‌بیت دژایه‌تیت ده‌كه‌ن: “كه‌سێك عالم بێت و خزمه‌تكاری ئیسلامیش بێت، به‌ڵام كه له‌گه‌ڵ حزبه‌كه‌یان نه‌بێت و ره‌خنه‌ی شه‌رعییان لێ بگرێت ئه‌وه نه‌ك هه‌ر خۆشیان ناوێت، به‌ڵكو دژایه‌تی ده‌كه‌ن”.
ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه كه حزبه ئسلامییه‌كان ده‌ست بۆ : “حه‌ڵاڵكردنی به‌شێك له حه‌رامه‌كان وه‌كو مۆسیقا: دراما ناشه‌رعیه‌كان: هێنانی ئافره‌تی سفوور بۆ سه‌ر شاشه‌ی (TV) ئیسلامیه‌كانیان” ده‌به‌ن.