په‌رله‌مانى كوردستان: به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئیدانه‌ى ته‌قه‌كردنی پاسەوانەكانمان له‌خۆپیشانده‌ران دەكەین
نوچەنێت.هه‌ولێر:
په‌رله‌مانى كوردستان،به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئیدانه‌ى توند و تیژى و پشێوى و به‌لارێ بردنى هه‌ر گردبونه‌وه‌و خۆپیشاندان و ناره‌زاییه‌ك ده‌كه‌ین به‌تایبه‌تیش ته‌قه‌كردنی پاسەوانەكانمان له‌خۆپیشانده‌ران.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ ژماره‌یه‌ك گه‌نجى ده‌رچووى كۆلیژ و په‌یمانگه‌كانى شارى كه‌ركوك به‌مه‌به‌ستى دامه‌زراندنیان گردبونه‌وه‌یه‌كیان له‌به‌رده‌م نووسینگه‌ى كه‌ركوكى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌نجامدا به‌مه‌به‌ستى دامه‌زراندن،لەئەنجامدا پشێوی لێكەوتەوەو لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە نوسینگەی كەركوكی پەرلەمان هێلكەباران كرا‌و لەبەرامبەریشدا لەلایەن پاسەوانەكانییەوە تەقە بەسەر خۆپیشاندەراندا كرا.
لەوبارەیەوە به‌رێوه‌به‌رایه‌تى راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى كوردستان رایدەگەێنێت، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئیدانه‌ى توند و تیژى وپشێوى و به‌لارێ بردنى هه‌ر گردبونه‌وه‌و خۆپیشاندان و ناره‌زاییه‌ك ده‌كه‌ین به‌تایبه‌تیش ته‌قه‌كردن له‌خۆپیشانده‌ران و له‌مروه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ى پێویست له‌سه‌ر ره‌وتى رووداوه‌كه ئه‌نجام ده‌درێ بۆئه‌وه‌ى كه‌مته‌رخه‌مه‌كان لێپرسینه‌وه‌ى یاساییان له‌گه‌ڵ دا بكرێ.
ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەنراوەكەیە:
راگه‌یاندراوه‌ك سه‌باره‌ت به ڕووداوى به‌رده‌م نووسینگه‌ى كه‌ركوكى په‌رله‌مانى كوردستان
ئه‌مرۆ 7/1/2015 له‌و كاته‌ى ژماره‌یه‌ك گه‌نجى ده‌رچووى كۆلیژ و په‌یمانگه‌كانى شارى كه‌ركوك به‌مه‌به‌ستى دامه‌زراندنیان گردبونه‌وه‌یه‌كیان له‌به‌رده‌م نووسینگه‌ى كه‌ركوكى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌نجامدا به‌مه‌به‌ستى دامه‌زراندن و پێشتریش یاداشتێكیان سه‌باره‌ت به‌هه‌مان بابه‌ت پێشكه‌شی نوسینگه‌ى كه‌ركوك كردبوو ئه‌وانیش له‌رێى خۆیانه‌وه ئاراسته‌ى په‌رله‌مانى كوردستانیان كرد و له‌لایه‌ن لیژنه په‌یوه‌نداره‌كان به‌دواداچوونى بۆ كراوه. به‌ڵام به‌داخه‌وه گرژى و توند‌و تیژى له‌نێوان پاسه‌وان و خۆپیشانده‌ران هاته ئاراوه‌و له‌ئاكامدا پاسه‌وانه‌كان ته‌قه‌یان به ئاسماندا كرد. له‌كاتێكدا سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان پشتیوانى له‌داواكاریه‌كانى خۆپیشانده‌ران ده‌كات، ئه‌ندامانى په‌رله‌مانیش به‌دواداچوونى ووردیان بۆ داواكانیان كردوه‌و به‌رده‌وامن و خۆپیشانده‌رانیش له‌وه‌ڵامه‌كه‌ی ئاگادار ده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئیدانه‌ى توند و تیژى وپشێوى و به‌لارێ بردنى هه‌ر گردبونه‌وه‌و خۆپیشاندان و ناره‌زاییه‌ك ده‌كه‌ین به‌تایبه‌تیش ته‌قه‌كردن له‌خۆپیشانده‌ران و له‌مروه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ى پێویست له‌سه‌ر ره‌وتى رووداوه‌كه ئه‌نجام ده‌درێ بۆئه‌وه‌ى كه‌مته‌رخه‌مه‌كان لێپرسینه‌وه‌ى یاساییان له‌گه‌ڵ دا بكرێ.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى كوردستان