نوچه نێت
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا(په‌نتاگۆن) ئاشكرای ده‌كات كه
به‌هاری داهاتوو مه‌شقكردنی سه‌ربازی بۆ ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌ست پێده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی باراك ئۆباما ره‌زامه‌ندی دا 3 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی راوێژ بۆ سوپای عێراقی بدات. دواتریش رازی بوو مه‌شق به ئۆپۆزسیۆنی میانره‌وی سوری بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌رووی داعش ببنه‌وه. مه‌شقكردنه‌كه‌ش بۆ 5 هه‌زار كه‌س ده‌بێت و بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ ده‌بێت. په‌نتاگۆن ئاشكراشی كردووه كه له‌به‌هاری داهاتوو ئه‌و كاره ده‌ست پێده‌كات و ده‌شڵێ توركیا و قه‌ته‌ڕ و سعودیا ره‌زامه‌ندیان داوه بۆئه‌وه‌ی شوێن مه‌شقكردنه‌كه بده‌ن.
په‌نتاگۆن: له به‌هاردا مه‌شقكردنی ئۆزسیۆنی سوریا ده‌ست پێده‌كات
0
Share.