كۆمەڵی ئیسلامی: بە هەموو شێوەیەك پشتگیری لە بارزانی دەكەین بۆ یەكگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە

0

كۆمەڵی ئیسلامی: بە هەموو شێوەیەك پشتگیری لە بارزانی دەكەین بۆ یەكگرتنەوەی هێزی پێشمەرگەMarwan

نوچەنێت.هه‌ولێر:

ئەندامێك مەكتەبی سیاسی كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان،دەڵێت،بە هەموو شێوەیەك پشتگیری لە نامە حەفت‌خاڵییەكەی سەرۆكی هەرێم دەكەین بۆ یەكگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە و،بەنیشتمانیكردنی ئەو هێزە.

مەروان گەڵاڵی،ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەرۆكی لیستی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی وتوە”ئێمە وەك كۆمەڵی ئیسلامی لە كوردستان و،وەك فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان پشتگیری تەواو لە نامە حەوت‌ خاڵییەكەی سەرۆكی هەرێم دەكەین،بۆ یەكگرتنەوەی پێشمەرگە.جێگەی دڵخۆشییە كە سەرۆكی هەرێم بڕیاری داوە لە ماوەیەكی دیاریكراودا هێزەكانی پێشمەرگە یەك بگرنەوە؛ ئەو کارە زۆر بەنرخە و، پێویستە هەموومان دەستخۆشی لە سەرۆكی هەرێم بكەین و، بە هەموو شێوەیەكیش پشتگیری لە بڕیارەکەی سەرۆكی هەرێم بكەین،بۆ یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و بەنیشتمانیكردنی هێزی پێشمەرگە“.

سەرۆكی لیستی كۆمەڵ وتشی”پێویستە سەرۆكی هەرێم دەستەڵاتی خۆی زیاتر بخاتە گەڕ و، هەموو لایەنە سیاسییەكان شێلگیرانە كار بكەن بۆ یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە، چونكە كاتی بەشبەشێن بەسەر چووە و، دەبێت هەموومان یەك بگرین و، یەكبڕیار بین؛ وەختیەتی ئەو هێز و حكوومەتەی هەمانە، بیکەینە نیشتمانی، بۆ ئەوەی زیاتر سەر بكەوین“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com