ئەمشەو تا توانیم
چاوم خستە سەر رێگاکەت
تا دونیا تەواو مات بوو
گوێم بۆ ترپەی دڵت هەڵخست
تا دوا فرمێسک لە چاوانم
وشکی کردو شێی تیا نەما
نزام بۆ ئاسمان و
دادم بۆ پیرۆزییەکان و
پاڕانەوەم بۆ خوا ئەنارد
کە پێم وابووئەمشەو بێ تۆ
بەیەکجاری کۆتایمەو
دڵم بۆ هەتا هەتایە
لە ترپەو لێدان ئەکەوێت
شوان خورشید : هەر نەهاتی
0
Share.
