ئاكار محەمەد : پێش ئەوەی سیاسەت پێمەوە بدات 
پێويستم به كەميك
هه تاوه تا له ناو
ڕه نگەكاندا
دەستەكانم بشۆم
واباشتره ..
بڕؤم بەرەو
دوور
دوور
دوور
دوور له جەنجاڵی مرؤف
خۆ شاردنەوه له هاوڕێ
دەمامك داره كانم
دوور له تەلەفيزوێن
پێش ئەوەی سياسەت پێوەم بدات
پێش ئەوەی ماشێنەكان بم (چزێنن)
پێش خوێندنەوەی سەردێڕێكی
ڕۆژنامەیەکی بێ مه عناو
خواردنەوەی ئاوێکی ڵێڵ
پێش خواردنی (نان)ێكی
ئه سپێ گرتوو
دوور
دوور
دوور
نزيك بيابانێك دڵم ئسپێرم
ئه یسپێرم به (با)
هەروەك منداڵه
نوقڵەکەی جاران
ئەستێره ئەکەم بە
برای خۆم (مانگ) يش له جێی
خوشكی خۆم دادەنێم
گێژه ڵوکە ئەکەم به باوكم
ئاوازێكي غه مگینیش ئەکەم
به دايكم……?!