ئهندامێكی سهركردایهتی پارتی : “ههرێمی كوردستان بێ ساحێب نییه تا
كانتۆنی تێدا دروست بكرێت”
نوچەنێت.تایبەت:
بهرپرسێكی یهپهگه له سایتی رووداو دهڵێ” دەمانەوێت لە قەندیل و سلێمانیش كانتۆن دروستبكەین.” ئهندامێكی سهركردایهتی پارتیش دهڵێ”: “ههرێمی كوردستان بێ ساحێب نییه سهربهخۆ كانتۆنی تێدا دروست بكرێت”.
بەرپرسێكی YPG له سایتی رووداو لهبارهی بهكانتۆن بوونی شهنگاڵ دەڵێ “جگە لە شنگال خەڵكی زۆر ناوچەی دیكەی باشووری كوردستان لەگەڵ ئێمەدان.لە ناوچەی قەندیل خەڵك لەگەڵ ئێمەدایە، دەمانەوێت لە قەندیل و سلێمانیش كانتۆن دروستبكەین. ئێستا ئێمە خەریكی شنگالین،دوای شنگال دەچینە قەندیل و سلێمانیش”. ئەو بەرپرسەی YPG، زیاتر باسی ئەو كانتۆنانەی كرد و گوتی “كە ئەو ناوچانە بوونە كانتۆن، ئەوكات بەخۆیان خۆیان بەڕێوەدەبەن. بودجەی ئەوان لە هەرێمی كوردستان بێت یان لە عێراق بێت،دەتوانن خزمەتی باشتر پێشكێشی خەڵكی ئەو ناوچانە بكەن”.
لەوبارەیەوە عەلی عەونی،ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان،لە لێدوانێكی تایبەت بە(نوچەنێت) قسەكانی ئەو بەرپرسەی YPGبەبێ بایخ وەسفكرد و رایگەیاند”كە ئەوان مولزەم نین و ناتوانن هەر كەسێك قسەیەكی كرد وەڵامی بدەینەوە و ئەگەر ئەو كەسە دیاربێت بەناوی خۆیەوە قسە دەكات و ئەو كات وەڵامی دەدەینەوە“.
عەونی وتیشی”دیارە نەئەو نە لەوی گەورەتریش ناتوانن ئێرە بكەنە كانتۆن و مانتۆن،ئەو ئەسڵەون هەر تێناگات كانتۆن چیە،بابچن كانتۆن بۆ قۆنیا و قەر شەهید و هایمەناف و خوراسان و شیێروان و قوچان و ئەو شوێنانەی كەكوردی لێە و خاكی كوردستان نیە داوی بكەن، كوردی كوردستان چۆن دەكەیتە كانتۆن،ئەگەر ئەو پیاوە راست دەكات بابچێت كورد لە باكور رزگار بكات و جا لەوێ كانتۆن دادەنێنن یان داینانێن كەیفی خۆیەتی“.له كۆتایی قسهكانیشی ئەندامەكەی سەركردایەتی پارتی وتیشی”لێر ناتوانێت ئەو تەداخول بكات،لێرە وڵات بێ ساحێب نیە و من ئیعتیبار بۆ ئەو قسانە دانانێم و بەمەوقیفی پەكەكەشی حساب ناكەم، مەوقیفی پەكەكە لەخەڵكی دیاری كراوی پەكەكە وەردەگرین“.