خالید ڕەنجدەر وادەی ئازاد بوونی مەلا کرێکاری ڕاگەیاند.
نوچە.نێت:هەولێر
لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک،خالید ڕەنجدەری برای مەلا کرێکار وادەی ئازاد بوونی مەلا کرێکاری ئاشکرا کرد.
لە چەند دێڕێکدا کە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لەفەیس بووك نوسیویەتی “خالید ڕەنجدەر” ئەوە ئاشکرا دەکات کە بەڕێوەبەرایەتی زیندانی “کۆنگسڤیگەر”ـنامەیەکی فەڕمییان بە “مەلا کرێکار “داوە کە لەو نامەیەدا وادەی ئازاد بوونی “مەلا کرێکار” دیاریکراوە،بە پێی نووسینەکەی خالید رەنجدەر بیت لەو نامەیەدا نوسراوە ڕۆژی ٢٠١٥/١/٢٥ بەرواری ئازادبونی مامۆستا کرێکارە.
ئەمەی خوارەوە دەقی نوسینەکەی خالید ڕەنجدەرە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووك:
ڕۆژی ٢٠١٥/١/٢٥ بەرواری ئازادبونی مامۆستا کرێکارە
٢٠١٥/١/٤
لە سەردانی ئەمڕۆماندا بۆ لای مامۆستا کرێکار لە زیندانی شاری “کۆنگسڤیگەر” ڕاستەوخۆ لە خۆیەوە ئەوەمان بیست کە بەڕێوەبەرایەتی زیندانەکە نامەیەکی فەرمییان داوەتێ و، لە نامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ڕۆژی ٢٠١٥/١/٢٥ ئازاد دەبێت.
تا ئێستا نەلە دادگا و نەلە پۆلیسی نەرویجی و نەلە پۆلیسی هیچ وڵاتێکەوە مامۆستا کرێکار یان پارێزەرەکەی ئاگادار نەکراونەتەوە کە دۆسییەی تری هەبێت. لەبەر ئەوە ئێمەش سەربارەت بە ئازادبونی گەشبینین و، دەستی پاڕانەوە بۆ لای خوای گەورە بەرز دەکەینەوە کە ئەو ماوەی ماویەتی بە سەلامەتی تێبپەڕێنێت.
خالد ڕەنجدەر