خه‌تاى تۆ نيه ده‌مت كراوه‌يه له زوڵم
خه‌تاى منه په‌نجه‌ى ئه‌شهه‌دم بۆيه كرد
خه‌تاى تۆ نيه كوڕانمان پاسه‌وانى به‌ر ده‌رگاتن
خه‌تاى منه تۆم گه‌وره كرد
خه‌تاى تۆ نيه منداڵان هه‌تيوو ده‌بن
خه‌تاى منه ڕۆحم خسته ژێر پێت
خه‌تاى تۆ نيه كوڕان له به‌ر چاو دايك گوله باران ده‌كرێن
خه‌تاى منه متمانه‌م پێ كردى
خه‌تاى تۆ نيه مۆرى سكوت له سه‌ر لێوه
خه‌تاى منه ترسم کرد به هاوڕێم
خه‌تاى تۆ نيه شاره‌كه‌م روى کرده كه‌لاوه
خه‌تاى منه ده‌روازم كرده‌وه
خه‌تاى تۆ نيه بێگانه هێلانه‌ى كردووه له خاكم
خه‌تاى منه چاوڵه ده‌ستی بێگانه‌م بۆ ناوى شه‌وم
خه‌تاى تۆ نيه يارى ده‌كه‌ی به عه‌قڵم
خه‌تاى منه سه‌مات بۆ ده‌كه‌م
خه‌تاى تۆنيه ته‌جاوز پێ ئه‌كه‌یت
خه‌تاى منه تۆم هه‌ڵبژاردووه
خه‌تاى تۆ نيه خوێنم ئه‌مژيت
خه‌تاى منه تۆم خسته سه‌ر كورسى
خه‌تاى تۆ نيه پاسه‌وانه‌كانت لێم ئه‌ده‌ن
خه‌تاى منه پێڵاوت بو دائه‌نێم
خه‌تاى تۆ نيه بازرگانى به ژنان ده‌كه‌ن
خه‌تاى منه تۆم به گه‌وره دانا
خه‌تاى تۆ نيه پاسه‌وانه‌كانت له ژێر گولـــله ده‌مرن
خه‌تاى منه پاسه‌وانى ماله‌كه‌ت ده‌كه‌م
خه‌تای تۆ نیه حه‌زه‌کانم و ئاواته‌کانم له سێداره ئه‌درین
خه‌تای منه له ژیر ئاڵای اشهدو خنکاوم
خه‌تاى منه تۆ گه‌وره ده‌بيت …
خه‌تاى تۆيه من قوربانى ده‌بم ..
شنۆ محەمەد : قوربانى
0
Share.
