نوچه نیت
لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی په‌رله‌مانی عێراقی ئاشكرای ده‌كات كه زۆرێك له‌و به‌رپرسانه‌ی پاره‌ی عێراقیان بردۆته ده‌ره‌وه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی بیانین و هه‌ركاتێكیش بگرێنه‌وه عێراق به‌پێی یاسا ده‌ستگیر ده‌كرێن
بریارده‌ری لیژنه‌ی نه‌زاهه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاشكرا ده‌كات كه ئه‌وان زۆرێك كه‌یسیان له‌باره‌ی ئه‌و به‌رپرسانه‌وه لایه كه پاره‌ی عێراقیان بردۆته ده‌ره‌وه و ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه ناویان به‌رپرسه‌كانیان لایه و بریاری ده‌ستگیركردنیشیان دراوه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیش غیابی دادگایی كراون. جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه داواكاری گشتی و سه‌رۆك كۆماریش داوایان كردووه په‌له له‌به‌ره‌و پێشبردنی ئه‌و كه‌یسانه بكرێت و هه‌ر كاتێكیش ئه‌وانه بگه‌ڕێنه‌وه عێراق ده‌ستگیر ده‌كرێن. له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه به‌هۆی هه‌ڵگرتنی ره‌گه‌زنامه‌ی بیانی، گێرانه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسانه كارێكی ئاسان نییه. هه‌ر ئه‌مرۆ رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی راپۆرتێكی بڵاوكردۆته‌وه له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه عێراق تا ئێستا توانیویه‌تی چه‌ندین ملیار دۆلار بگێڕێته‌وه كه له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه كراوه.
