لهنامهیهكدا به بۆنهی سهری ساڵهوه بۆ بارزانی، كۆسرهت رهسول جێگری سهرۆكی ههرێم و جێگری یهكهمی سكرتێری گشتی یهكێتی به بارزانی دهڵێ” پێویستە سوود لەم دەرفەتە وەربگرین بۆ ئەوەی ببینە خاوەن كیانێكی سەربەخۆی خۆمان”.
ئهمهش دهقی نامهكهیه
بەڕێز جەنابی سەرۆك بارزانی- سەرۆكی هەرێمی كوردستان
سڵاوێكی گەرم
بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی تازەوە
ەرمترین پیرۆزبایی لە جەنابت و سەرجەم پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان دەكەم و سەری رێزو نەوازش دادەنوێنم بۆ شەهیدە نەمرەكان، كە خوێن و گیانی خۆیان كردە قوربانی پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستان، هەروەك هیوای زوو چاكبوونەوەش بۆ پێشمەرگە قارەمانە بریندارەكان دەخوازم و ئاواتەخوازم هاتنی ساڵی تازەی 2015 ساڵی دیموكراسی و مافی مرۆڤ و رزگاری یەكجاری گەلەكەمان بێ و پێویستە هەموومان سوود لەم دەرفەتە وەربگرین بۆ ئەوەی وەكو سەرجەم گەلانی تری دنیا ببینە خاوەن كیانێكی سەربەخۆی خۆمان و بگەینە بەرهەمی ئەو هەموو خەبات و تێكۆشانەی كە چەندین ساڵە گەلەكەمان خەبات و تێكۆشانی بۆ دەكات.
لە كۆتاییدا دووبارە پیرۆزبایی سەری ساڵی تازەتان لێدەكەم و ئاواتەخوازم ساڵێكی پڕ خێر و بەرەكەت و خۆشی و شادی بێ بۆ گەلەكەمان.
كۆسرەت رەسوڵ عەلی
جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان
جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی (ی.ن.ك)