یه‌كگرتوو: هیچ پاساوێك نييە بۆ بوونی 3 حزبی ئیسلامی لە هه‌رێمی كوردستان
داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حزبه ئیسلامیه‌كان ده‌كات
نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو ڕایده‌گه‌یه‌نێت “ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی نێوان كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو كه بۆ له‌یه‌كنزیكبونه‌وه و یه‌كگرتنی هه‌ردوو حزب بوو،هه‌ڵوێسته‌كان له‌سه‌ر لیستی خزمه‌ت هێواشتری كرده‌وه و لەهەمان كاتیش داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حزبه ئیسلامیه‌كان ده‌كات.
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بەسایتی شرۆڤه‌ی نزیك لە كۆمەڵی ئیسلامی ڕاگه‌یاندوە”هه‌نگاوه‌كانی یه‌كگرتنی یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ هه‌نگاوی خاو‌و كلاسیكین ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه له رابردوودا ئه‌نرا ئه‌وه‌ش هێواشتر بوه‌ته‌وه ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵویستانه‌ی له‌سه‌ر لیستی خزمه‌ت دروستبوون”
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی ده‌شڵێت”من قه‌ناعه‌تم به یه‌كگرتن نیه،چونكه له داهاتوودا توشی كێشمه‌كێشی ناوخۆیی ده‌بینه‌وه به‌ڵكو پێویسته ئه‌م دوو حزبه خۆیان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌و سه‌رله‌نوێ له‌ژێر ناوێكی نوێ‌و سه‌ركردایه‌تی‌و سه‌ركرده‌یه‌كی نوێ پارتێكی هاوچه‌رخ دروست بكه‌ن”
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی یه‌كگرتوو پێشیوایه “كۆمه‌ڵ و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی هه‌ندێك ته‌حافوزیان له‌سه‌ر یه‌كتر هه‌یه به‌ڵام مامه‌ڵه‌ی یه‌كگرتوو ئاساییه”
به‌بڕوای كاروانی”زۆرن ئه‌وانه‌ی كه چالاكن و خه‌ڵكی به‌توانان به‌ڵام له‌نێو دوو حزبی به‌رته‌سكی وه‌كو یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ جێگایان نابێته‌وه”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سەركردایەتی یه‌كگرتوو ئاماژه‌به‌وه‌شده‌كات “من پاساوێكی له‌و جۆره نابینم له سێ پارێزگای بچوكی هه‌رێمی كوردستان سێ حزبی ئیسلامی بوونی هه‌بێت،پێده‌چێت له رابردوودا پاساوێك هه‌بوبێت به‌ڵام ئێستا هیچ پاساوێك نیه بۆ بوونی سێ حزبی ئیسلامی”