پارتی: ئه‌وانه‌ی دڵخۆش نین به به‌دامه‌زراوه‌ییكردنی پێشمه‌رگه پێویسته بێده‌نگ بن
نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، ڕایده‌گه‌یه‌نێت: به دامه‌زراوه‌ییكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه،خواستی خه‌ڵكه‌و نابێت كه‌س دژایه‌تیی بكات،ده‌شڵێت: ده‌بێت هێزه‌كانی 70 و 80 له ژێر ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا بن.
كه‌مال كه‌ركوكی،ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و به‌رپرسی میحوه‌ری ڕۆژئاوای كه‌ركوكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی بژاری KNNدا، وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه‌ی دایه‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن،هێزه‌كانی 70 و 80 ناخرێنه ژێر ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
كه‌مال كه‌ركوكی ڕایگه‌یاند: ده‌بێت ئه‌و هێزانه له‌ژێرده‌ستی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌دا بن. وتیشی: هه‌ركه‌س به‌و بڕیاره خۆشحاڵ نییه،پێویسته بێده‌نگ بێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی جه‌ختیشی كرده‌وه: خه‌ڵكی كوردستان، له هه‌ر لایه‌ن‌و حزبێكی قبوڵ ناكه‌ن، دژایه‌تی به دامه‌زراوه‌ییكردن‌و یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه بكات.