زه‌عیم عه‌لى:ته‌نیا پارتی ده‌توانێت شه‌نگال رزگاربکات و بیپارێزێت،یەكێتی رۆڵی نەبووە
نوچەنێت.هه‌ولێر:
زەعیم عه‌لى که هاوکات ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى پارتیه‌و خۆشى وه‌ک یاریده‌ده‌رى سه‌رۆکى هه‌رێم بۆ کاروبارى سه‌ربازى ناساند، له‌چاوپێکه‌وتنێکى هاوڵاتی-دا،جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌کاته‌وه پلانى رزگارکردنى ئه‌و به‌شه‌ى قه‌زاى شه‌نگال که ئێستا رزگارکراوه ته‌نها له‌لایه‌ن پارتیه‌وه ئه‌نجامدراوه‌و هه‌ر ئه‌ویش ده‌اتوانێت بیپارێزێت، ده‌ڵێت ئه‌و هێزه‌ى یه‌کێتیش ئه‌گه‌ر به‌شداریان کردوه که‌مبون‌و رۆڵیان نه‌بوه.
زه‌عیم عه‌لى که هاوکات به‌رپرسى میحوه‌رى رۆژهه‌ڵات‌و رۆژئاواى دیجله‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه له‌سنورى موسڵ،دانبه‌وه‌دا ده‌نێت که رزگارکردنى ته‌واوى شه‌نگال ئاسان نیه‌و پێکهێنانى کانتۆنێکى تایبه‌تیش بۆ ئه‌و ناچه‌یه که په‌که‌که پشتگیریده‌کات به‌ناسه‌رکه‌وتوو ده‌زانێت، پێیوایه گه‌لى شه‌نگالیش ئه‌وه‌ى ناوێت.