كۆسرەت رەسوڵ بۆ نەوشیروان مستەفا:لەمێژووی رزگاریخوازی كورد و شۆڕشی نوێی جێ دەستت دیاربوە 
نوچەنێت.ههولێر:
كۆسرەت رەوسڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێوە، بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان كردوە و گەرمترین پیرۆزبایی لەخۆیی و هەموو ئەندام و لایەنگرانی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات.
دەقی بروسكەكە:
برای خۆشەویستم جەنابی كاك نەوشیروان
سڵاوێكی گەرم:-
بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی تازەوە، گەرمترین پیرۆزبایت لێدەكەم، لەڕێگەی جەنابتانەوە پیرۆزبایی، لە هەموو ئەندامان و لایەنگرانی بزوویتنەوەی گۆڕان دەكەم.
دیارە جەنابتان، لەمێژووی رزگاریخوازی گەلی كوردستان و شۆڕشی نوێی گەلەكەماندا جێ دەستت دیاربوە لە هەموو بوارەكاندا، وە ئێستاكەش لەم كات و سەردەمەدا، بۆ پاراستنی ئەم دەسكەوتانەمان، كە بەخۆێنی شەهیدەكانمانەوە هاتونەتەدی، نەتەوەكەمان پێویستی بەیەكڕیزی ناوماڵی كوردو یەكترقبوڵكردن هەیە، بۆ ئەوەی ببێتە مایەی خۆشی و سەركەوتنی گەلەكەمان.
كۆسرەت رەسوڵ عەلی
جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی (ی.ن.ك)