بەرپرسێکی گەورەی پارتی بریندارە .. به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری ئه‌یلول شه‌هید بوو
نوچەنێت.خه‌ندان:
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی چێنراوه‌وه له گوندی ته‌لشه‌عیری سه‌ر به مه‌خمور، به‌ڕێوه‌ری لقی هه‌ولێری ده‌زگای ئه‌یلولی شه‌هید ده‌بێت و لێپرسراوی باڵای ده‌زگای خانه‌نشینی ئه‌یلولیش كه هاوكات به‌رپرسی میحوه‌ری گوێره بریندار ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به خه‌ندانی راگه‌یاند: “ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكدا له گوندی ته‌لشه‌عیری سه‌ر به مه‌خمور، جه‌لال پۆریجه، به‌رپرسی لقی هه‌ولێر ده‌زگای ئه‌یلولی هه‌ولێر شه‌هید بووه”.
وتیشی: “هه‌ر له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا قادر قادر، لێپرسراوی باڵای ده‌زگای خانه‌نشینی ئه‌یلول كه له‌هه‌مانكاتدا به‌رپرسی میحوه‌ری گوێر بووه بریندار بووه”.