بارزانی: سه‌ركه‌وتنی كوردستان مسۆگه‌ره و بۆ ئاینده‌یه‌كی گه‌ش هه‌نگاو ده‌نێین
نوچەنێت.هه‌ولێر:
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان،به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی زایینییەوە، ڕایگەیاند،هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه سه‌ركه‌وتنی كوردستان مسۆگه‌ره و به بڕوایه‌كی پته‌وه‌وه بۆ ئاینده‌یه‌كی گه‌ش هه‌نگاو ده‌نێین.
مه‌سرور بارزانی،راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان،لەبەشێكی تری پەیامەكەی دەشڵێت”به‌ڵێن به خه‌ڵكی كوردستان ده‌ده‌ین، كه هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ین و هه‌موو توانای خۆمان بخه‌ینه‌گه‌ڕ بۆئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بین له پارێزگاری كردن له كوردستان و ئه‌و به‌ها پیرۆزانه‌ی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانمان خۆیان بۆی كرده قوربانی“.
ده‌قی پەیامەکەی مه‌سرور بارزانی بە بۆنەی داهاتنی ساڵی تازەی زایینییەوە:
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی زاینی،پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و بریندارانی شه‌ڕی دژ به تیرۆریستان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی كوردستان ده‌كه‌م.
هاتنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی نوێ له كاتێكدایه، كه ماوه‌ی پێنج مانگه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه قاره‌مانانه له پێناو پاراستنی كوردستان و دانیشتوانه‌كه‌ی،له‌بری هه‌موو جیهان دژ به دوژمنێكی دڕه‌نده ده‌جه‌نگێ و سه‌ركه‌وتنیشی به‌ده‌ستهێناوه و دوژمنی تووشی شكستی گه‌وره كردووه. به‌ڵێن به خه‌ڵكی كوردستان ده‌ده‌ین، كه هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ین و هه‌موو توانای خۆمان بخه‌ینه‌گه‌ڕ بۆئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بین له پارێزگاری كردن له كوردستان و ئه‌و به‌ها پیرۆزانه‌ی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانمان خۆیان بۆی كرده قوربانی.
به ده‌رفه‌تی ده‌زانم، سوپاسی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌م، بۆ خۆڕاگریان له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و ته‌نگه‌ژانه‌ی كه له ماوه‌ی رابردوودا هه‌بوون و هه‌موو لایه‌كیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه سه‌ركه‌وتنی كوردستان مسۆگه‌ره و به بڕوایه‌كی پته‌وه‌وه بۆ ئاینده‌یه‌كی گه‌ش هه‌نگاو ده‌نێین.
دووباره ساڵی نوێ له هه‌موو لایه‌ك پیرۆزبێت و هیوادارم ساڵی نوێ، ساڵی خۆشی و كامه‌رانی بێت بۆ كوردستانیانی خۆشه‌ویست.
.
براتان
مه‌سرور بارزانی
31/12/2014