نوچه نێت
له‌وتارێكدا عه‌تا قه‌ره‌داخی نووسه‌ر ره‌خنه له مه‌لا به‌ختیار ده‌گرێت و به به‌شێك له كێشه‌كانی یه‌كێتی ده‌زانێ و دواتر ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه مه‌لا به‌ختیار تموحی سكرتێری هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و ئاواته‌ی نایه‌ته‌دی. له به‌شێكی دیكه قسه‌كانیشی ده‌ڵێ” به‌ختیار زۆر ره‌خنه‌ی له رۆڵی ره‌حمه‌تی فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری ده‌گرت له‌وه‌ی كه ده‌روێشانه له خزمه‌تی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیدا بوو، ئێستا به‌شێك له خه‌ڵك پێی وایه كاك به‌ختیار خۆی ئه‌و رۆڵه ده‌بینێت”
عه‌تا قه‌رداخی نووسه‌ر له‌وتارێكدا ره‌خنه له‌مه‌لا به‌ختیار ده‌گرێت. وتاره‌كه‌ی به‌ناوی ” نامه‌یه‌كی برایانه به‌ڵام تفت وتاڵ” له‌وێ دا عه‌تا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه مه‌لا به‌ختیار یه‌كێك له‌وانه‌ی كه یه‌كێتی له‌خه‌سڵه‌تی دیموكراسی داماڵیوه و نموونه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌هێنێته‌وه. ده‌ڵێ”تا ئێستا كاك به‌ختیار باسی رۆڵی یه‌كێتی ده‌كات له دیموكراسی و ئازادی و داواكاری مافه‌كانی كورددا، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و شێوه‌كاركردنه‌ی به‌ڕێزیان و به‌شێك له‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، یه‌كێتی له‌و خاسێتانه رووت كردووه‌ته‌وه. ساده‌ترین شت مه‌سه‌له‌ی حكومه‌تی خۆجێیه‌تی سلێمانیه كه جارێكی تر سیاسه‌تی شكستخواردووی په‌نجا به په‌نجا بۆ به‌ڕیوه‌بردنی ئه‌م شاره‌یه زیندوو كرایه‌وه ”
له‌په‌ره‌گرافێكی دیكه‌ش دا ده‌ڵێ” من پێموایه كاك به‌ختیار به حوكمی ئه‌وه‌ی كه یه‌كێكه له كۆنترین كادیره‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كه تاكو ئێستا له‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبه‌دا ماوه، ده‌بوو باش سه‌یری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی حیزبه‌كه‌ی و كوردیشی بكردایه‌و له پێناوی تموحی بوون به سكرتێری یه‌كێتیدا كه ئه‌سته‌مه ئه‌و ئاواته‌ی بێـته‌دی، نه‌بوایه‌ته لایه‌نگری لایه‌ك به دژی لایه‌كی تر”. دواتر له‌وتاره‌كه‌ی دا كه له شار پرێس بڵاوكراوه‌ته‌وه باس له‌په‌یوه‌ندی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و مه‌لا به‌ختیار ده‌كات و ده‌ڵێ” كاتی خۆی كاك به‌ختیار زۆر ره‌خنه‌ی له رۆڵی ره‌حمه‌تی فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری ده‌گرت له‌وه‌ی كه ده‌روێشانه له خزمه‌تی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیدا بوو، ئێستا به‌شێك له خه‌ڵك پێی وایه كاك به‌ختیار خۆی ئه‌و رۆڵه ده‌بینێت، هه‌روه‌ك كه‌سانێكی تریش هه‌ن پێیان وایه كاك به‌ختیار له گرێی ئه‌و سوكایه‌تیه رزگاری نه‌بووه كه سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی گرتوویانه‌و زیندانیان كردووه‌و پاكانه‌یان پێنووسیووه، بۆیه ئێستا ده‌شێ پاڵنه‌ری تۆڵه یه‌كێك له نه‌ستیدا له جوڵێنه‌ره‌كانی ئه‌و بێت بۆ ئه‌م شێوازه كاركردنه به تایبه‌تی كه كێوی مام جه‌لال و كێوی نه‌وشیروان مسته‌فای له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه”.
