ئۆتۆمبیلەكەی سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لەئۆتۆمبیلی سەرۆكی پەرلەمان گرانترە

0


Marwan Galale

نوچەنێت:

مەلا مەروان گەڵاڵی، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی، ئۆتۆمبێلێكی جۆری (مارسیدسی ریئاسی) سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانی پێیە، كە نرخەكەی لەسەرو 100 هەزار دۆلارەوە‌و گرانترە لەئۆتۆمبێلی سەرۆكی پەرلەمان.

بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی هاووڵاتی مەلا مەروان چەند هەفتەیەك لەمەوبەر داوای لەسەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە كە ئۆتۆمبیلی پێبدرێت، دواتر جێگری سەرۆكی پەرلەمان سویچی ئۆتۆمبیلە “ریئاسییەكەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی پێداوە بۆ ئەوەی بەكاریبهێنێت”.

بەپێی بەدواداچوونێكی رۆژنامەكە،نرخی ئەو ئۆتۆمبیلە كیلۆمەتر سفر زیاتر لە 100 هەزار دۆلار (10 دەفتەر دۆلارە)، ئەو جۆرە ئۆتۆمبیلانە زیاتر لەكاتی پێشوازی لەمیوان‌و شاندە فەرمییەكاندا بەكاردەهێنرێن، لەكاتێكدا ئۆتۆمبیلەكەی یوسف محەمەد سەرۆكی پەرلەمان كە جۆری “وەنەوشە”یە نیوەی نرخی ئەو ئۆتۆمبیلەی كە مەلا مەروان پێیەتی.

مەلا مەروان گەڵاڵی، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی، لەو بارەوە بەرۆژنامەكەی رایگەیاندووە “پەرلەمانتار كە ئۆتۆمبیلی نەبێت دەبێت لەماڵەوە دابنیشێت، یان پەرلەمان كە ئیشوكاری بۆ پەرلەمانتار دانا، دەبێت ئۆتۆمبیلیشی بۆ دابینبكات”.

سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ هەروەها رایگەیاندووە “لەپەرلەمان هیچ یاسایەكمان نییە كە سەرۆك‌ و جێگر‌و سكرتێری پەرلەمان ئۆتۆمبیلی ریئاسیان هەبێت،ئەگەر ئەوە عورف بێت ئەوا لەڕابردوودا عورفی پەرلەمان وابووە كە پەرلەمانتاران ئۆتۆمبیلیان بۆ دەكڕدراو پارەیان پێدەدرا، ئێمە لەپەرلەمان كار بەعورف ناكەین‌و كار بەیاسا دەكەین، هیچ یاسایەكیش نییە ئەو شتانە قەدەغە بكات”.

 

مەلا مەروان گەڵاڵی پێش ئەوەی بڕواتە پەرلەمان ئۆتۆمبیلی هەبووە، لەو بارەیەوە وتی «بەڵێ هەمبوو،بەڵام پارەیەكی زۆر قەرزاربووم‌و ئۆتۆمبیلەكەم فرۆشتەوە بۆ ئەوەی پارەی قەرزەكانم بدەمەوە،ئۆتۆمبیلەكەی سەرۆكی پەرلەمان دوو وەنەوشەو لێگززێك ‌و مارسیدسێكن،ئەمن پێشموتوون كە ئۆتۆمبیلەكەیان پێدەدەمەوە،چونكە حەقوایە بیفرۆشنەوە بۆ ئەوەی لەخزمەتی پەرلەمانتاراندا بێت”.

 

وتیشی: وەك باقی پەرلەمانتارانی ترو دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان ئەگەر ئۆتۆمبیلەكەیان تەسلیمكردەوە، منیش تەسلیمیان دەكەمەوە بۆ ئەوەی لەبەرژەوەندی گشتی بەكاربێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com