بارزانی مەرسومی دەستبەكاربونی پارێزگاری نوێی سلێمانی ئیمزاكرد،بەڵام هێشتا نهگهیشتوهته پارێزگا
نوچەنێت.ههولێر:
سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئیمزای لەسەر مەرسومی دەستبەكاربوونی پارێزگاری نوێی سلێمانی كرد، هێشتا مهرسومهكه نهگهیشتوهته پارێزگای سلێمانی.
لەكۆبوونەوەی رۆژی 11 ئەم مانگەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا،دوای ئیمزاكردنی رێكەوتنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان، د.ئاسۆ فەرەیدون بەپارێزگاری نوێی سلێمانی و د.هەڤاڵ ئەبوبەكر بەسەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا هەڵبژێردران، هەر لەو كۆبوونەوەیەدا جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش هەڵبژێردرا.
سایتی فەرمی یەكێتی لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاوی كردوەتەوە”لەماوەی دوو رۆژی رابردودا مەسعود بارزانی ئیمزای لەسەر مەرسومی دەستبەكاربوونی د.ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری نوێی سلێمانی كردوە“.
سەرچاوەكە وتوشیەتی”تائێستا مەرسومی دەستبەكاربوونی د.ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری نوێی سلێمانی نەگەیشتوەتەوە پارێزگاو چاوەڕوان دەكەن“.
ئەو سەرچاوەیە، جەختی لەوەشكردەوە كە”مەرسومی دەستبەكاربوونی پارێزگاری نوێی سلێمانی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران كراوە،دەبێت ئەنجومەنی وەزیرانیش نوسراوێك رەوانەی وەزارەتی ناوخۆ بكات و ئەو وەزارەتەش نوسراوێك رەوانەی پارێزگای سلێمانی بكات بۆ جێبەجێكردن و دەستبەكاربوونی پارێزگاری نوێ“.