یەكگرتووی ئیسلامی،بە مەرج رازیە چەك هەڵبگرێت
نوچەنێت.ههولێر:
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كە هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە یەكەم پارتی كوردیە كە چەكداری نەبووە و چەكی هەڵنەگرتووە، ئێستا بو بەرگریكردن لە خاكی كوردستان ئامادەیە ئەندامانیان چەك هەڵبگرن و بچنە بەرەكانی جەنگ بە خۆبەخشانە بەڵام بە مەرجێكی تایبەتی .
سەعید عەلی عەبۆ سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتوو لە بادینان كە ئەندامی شاندی باڵای یەكگرتوو و كومەڵ بوو بۆ سەردانیكردنی بەرەی شنگال و لەوێ چاویان بە سەروكی هەرێمی كوردستان مەسعود بارزانی كەوتووە،له لێدوانێكدا كه سایتی فهرمی حیزبكهی بڵاوی كردوهتهوه ڕایدەگەینێت”ئەگەر پێویست بكات و ڕاهێنان بە ئەندامەكانیان بكرێت ئەوان چەك هەلدەگرن و بەرگری لە خاكی كوردستان دەكەن، بەلام بەو مەرجەی لە ژێر ناوی وەزارەتی پێشمەرگەدابێت“.
سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتوو لە بادینان لەو بڕوایەدایە”كە هەمە جۆری هێز چەكداری، تێكەڵی دروست دەبێت،بویە دەبێت هەموو جۆرە هێزێكی چەكداری لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا كربكرێتەوە،و ئەگەر ئەمە كرا و پێویستی كرد، یەكگرتووی ئیسلامیش چەك هەڵدەگرێت“.