کۆمەڵ و یەکگرتوی ئیسلامی وەڵامی وەزیری پێشمەرگە دەدەنەوە. ئەو زمانە زمانی کەسێکی سادەش نیەن، بێ باکین لەوەی دەیڵێن
نوچەنێت
دوای ئەوەی لە رۆژنامەی هاوڵاتی وەزیری پێشمەرگە دوو پارتە ئیسلامییەکەی کوردستانی بە سەری فیتنە ناو برد‌و ئاشکرای کرد، کە هیزەکانیان لە دەوری کەناڵی پەیام ناکێشنەوە و ” خوای ئەکرد زیڕەیان دەکرد” کۆمەڵ و یەکگرتوی ئیسلامی وەڵامی دەدەنەوە، مەکتەب سیاسیەکی کۆمەڵ دەڵێت”جه‌ماوه‌ر لێان ڕژاوه‌ته سه‌رشه‌قام. له‌به‌ر ئه‌وه پێویست ناكات ئه‌وان ده‌سی چه‌وری خۆیان به ئێمه بسڕن” مەکتەب سیاسیەکی یەکگرتویش رایدەگەیەنیت”بێباكین لەوەی بەرامبەرەكانمان چی دەڵێن “.
وەزیری پێشمەرگە لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەی هاوڵاتی، هەردوو پارتە ئیسلامیەکە بە “سەری فیتنە” ناو دەبات، و دەڵێت”لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن به‌گۆڕان‌و كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوو ئیعلانی شه‌ڕیان كردووه‌و ده‌بێت ته‌حه‌ممولی بكه‌ن، به‌تایبه‌ت كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتووی ئیسلامی سه‌ری فیتنه‌كه‌ن‌و ئه‌و هێزه ئۆپۆزسیۆنانه چه‌كییان كڕیووه‌و چه‌ك كۆده‌كه‌نه‌وه، به‌ناوی جیهاده‌وه ده‌یانه‌وێت ئه‌م ئه‌زموونه نه‌مێنێت”. هەرلەو چاوپێکەتنە وەزیری پێشمەرگە دەڵێت”گۆڕان‌و كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوو ئه‌وه‌ی كردوویانه‌و روویداوه وه‌ك ئینقلاب وایه‌و ئیعلانی شه‌ڕیان كردووه، ئه‌وه‌ی روویداوه خۆپیشاندان نه‌بووه كه پۆلیس‌و هێزی ئه‌منی تێیدا شه‌هید‌و بریندار بووه، ئه‌وه ئیعلانی شه‌ڕه”.
لە وەڵامی لێدوانەکانی وەزیری پێشمەرگە، مه‌روان گه‌ڵاڵی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، به كۆمه‌ڵنیووزی ڕاگه‌یاند”ئه‌وه قسانه‌ی ئه‌و براده‌ره له مرۆڤی ساده‌ش ناوه‌شێنه‌وه نه‌ك وه‌زیر و به‌رپرسێكی باڵا، چونكه سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و پارتی سه‌دان جار دووپاتی ڕێز و خۆشه‌ویستی خۆیان كردۆته‌وه بۆ ئێمە و بە خاوه‌ن مه‌وقیف و ڕاستگۆ ناویان بردووین پێمان سه‌یره ئێستا ئه‌و براده‌ره به‌و زمانه قسه ده‌كات”.
ئه‌ندامه‌کەی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی زیاتر دەڵێت”ئێمه زۆر دڵنیاین هه‌ر كاتێك باسی گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ری له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو حزبه‌دا ده‌كه‌ین یه‌كسه‌ر ده‌ستده‌كه‌ن به تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه، گیرفانی هه‌ندێ به‌رپرسیان پڕه له تۆمه‌تی گڵۆڵه كرا‌و و یه‌كسه‌ر ئه‌یبه‌خشنه‌وه”.
مەروان گەڵاڵی راشیدەگەیەنێت”یه‌كێتی و پارتی جه‌ماوه‌ر لێیان نیگه‌رانه ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی تا دوێنێ هی خۆیان بووه چونكه ئه‌وانه به فیفتی به فیفتی 50-50 هه‌موو شتێكیان دابه‌شكردووه، ئێستا جه‌ماوه‌ر لێان ڕژاوه‌ته سه‌رشه‌قام. له‌به‌ر ئه‌وه پێویست ناكات ئه‌وان ده‌سی چه‌وری خۆیان به ئێمه بسڕن، چونكه ئێمە زۆر ڕوون و ئاشكرایە كه چی ده‌كه‌ین”.
هەر لەوەڵامی قسەکانی وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سه‌میر سه‌لیم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی بۆ کۆمەڵ نیوس دەڵێت”ئێمە وەك یەكگرتوو پێكهاتە و پێڕەو و مێژوومان گەواهیدەری ئەوەن كە دوور بوین لە تیرۆر و خەتی توندوتیژی و بەردەوام رێگەی گفتوگۆمان گرتووەتە بەر بۆچارەسەری كێشەكان”.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوی ئیسلامی رایدەگەیەنێت”ئەو زمانەی باس لە یەكلاكردنەوە لەگەڵ ئیسلامییەكان دەكات، بەشێكە لە زمانی پەروەردەی شەڕەكانی ناوەخۆ”.
سەلیم سەلیم ڕاشیدەگەیەنێت”بێباكین لەوەی بەرامبەرەكانمان چی دەڵێن، لەبەر ئەوەی هەمووان گەواهیدەری ئەوەن ئێمە تائێستە چ ڕێگەیەكمان هەڵبژاردووە”.
