ئۆپۆزسیۆن به‌گۆڕان‌و كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوو ئیعلانی شه‌ڕیان كردووه‌و ده‌بێت ته‌حه‌ممولی بكه‌ن
كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتووی ئیسلامی سه‌ری فیتنه‌كه‌ن
نوچەنێت
لە دیمانەیەکی رۆژنامەی هاوڵاتی، وەزیری پێشمەرگە ئاشکرای دەکات، کە هێزەکانیان هەموو چەکێکی قورسیان پێیەو دەشڵێت، هێزەکانیان فەرمانی تەقەکردنیان پێیە لە خۆپیشاندانی بێ مۆڵەت، کۆمەڵ و یەکگرتوی ئیسلامیش بە سەری فیتنە ناو دەبات.
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا وەزیری پێشمەرگە، لە دیمانەیەکی رۆژنامەی هاوڵاتی، وەڵامی داخوازی ئۆپۆزسیۆن بۆ کشانەوەی هێز دەداتەوەو کاتی مانەوەی هێزەکانیان لە سلێمانی و ناوچەکانی دەروربەری رادەگەیەنێت و دەڵێت”ئه‌وان قسه‌ی خۆیان كردووه كه‌یفی خۆیانه، به‌ئاره‌زووی خۆیانه چی ده‌ڵێن، تا ئه‌و كاته‌ی پێویست بكات ئه‌و هێزانه به‌جێگیری ده‌مێننه‌وه، ئێمه لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ئیجبار ناكه‌ین بێن گفتوگۆ‌و دیالۆگمان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، ئه‌و ئیختیاره لای خۆیانه، به‌ڵام لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن به‌گۆڕان‌و كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوو ئیعلانی شه‌ڕیان كردووه‌و ده‌بێت ته‌حه‌ممولی بكه‌ن، به‌تایبه‌ت كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتووی ئیسلامی سه‌ری فیتنه‌كه‌ن‌و ئه‌و هێزه ئۆپۆزسیۆنانه چه‌كییان كڕیووه‌و چه‌ك كۆده‌كه‌نه‌وه، به‌ناوی جیهاده‌وه ده‌یانه‌وێت ئه‌م ئه‌زموونه نه‌مێنێت”.
وەزیری پێشمەرگە رەتی دەکاتەوە دەوری تەلەفزیۆنی پەیام گیرابێت و پێی وایە” كاتێك ده‌توانرێت بوترێت ده‌وریان گیراوه كه كاره‌با‌و ئاویان بڕابێت‌و چو‌ونه ده‌ره‌وه‌و هاتن‌و رۆیشتن له‌و كه‌ناڵه‌دا به‌ده‌ست ئه‌و هێزانه بێت، به‌ڵام ئه‌و جۆره كه‌ناڵانه به‌ئاره‌زووی خۆیان جوێن‌و قسه ده‌كه‌ن، ئه‌و هێزانه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كاری توندوتیژییانه، جا ئه‌و هێزه هه‌ر له‌ویا ده‌بێت، پێغه‌مبه‌ری خوای ده‌كرد زیڕه‌یان ده‌كرد”. شێخ جەعفەر ئاشکرای دەکات کە هێزەکانیان هەموو چەکێکی قورسیان پێی یەو دەڵێت”ئه‌و هێزه‌ی هاتووه به‌ته‌ئكید چه‌كی قورسیان پێیه، ئه‌ره‌وه‌ڵا ده‌بابه‌و ناقیله‌ی ئه‌شخاس‌و دۆشكه‌و تۆپ‌و هه‌موو شتێكیان پێیه، چه‌كی قورس جوڵه ده‌كات له‌هه‌موو شوێنه‌كانه‌وه، چونكه گۆڕان‌و كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوو ئه‌وه‌ی كردوویانه‌و روویداوه وه‌ك ئینقلاب وایه‌و ئیعلانی شه‌ڕیان كردووه، ئه‌وه‌ی روویداوه خۆپیشاندان نه‌بووه كه پۆلیس‌و هێزی ئه‌منی تێیدا شه‌هید‌و بریندار بووه، ئه‌وه ئیعلانی شه‌ڕه”.
وەزیری پێشمەرگە نایشارێتەوە کە ئەو هێزانەی لە کوردستان بڵاوەیان پێکراوە فەرمانی تەقەکردنیان هەیە لە خۆپیشاندانی بێ مۆڵەت” هێزی پێشمه‌رگه ده‌بێت خۆپیشانده‌ر له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی تێكده‌ر جیابكاته‌وه، خۆپیشانده‌ر ئه‌وه‌یه ده‌چێت مۆڵه‌تی ره‌سمی له‌حكومه‌ت وه‌رده‌گرێت‌و خۆی نیشانده‌دات‌و كات‌و شوێنه‌كه‌ی دیاریكراو ده‌بێت‌و دواتر ده‌چێته‌وه ماڵی خۆی، ئێمه به‌هه‌موو توانایه‌كمان پشتیوانی له‌و جۆره خۆپیشاندانه ده‌كه‌ین، تێكده‌ریش ئه‌وه‌یه به‌بێ مۆڵه‌ت خۆپیشاندان ده‌كات‌و به‌رده فڕكێ ده‌كات‌و ئیعلانی جیهاد ده‌كات‌و سه‌روماڵی خه‌ڵك حه‌ڵاڵ ده‌كات، ئه‌وه فه‌رقی هه‌یه‌و فه‌رمانی ته‌قه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه تێكده‌رن”.
