نوچه نێت
له‌وتارێكی دا نووسه‌ر و مێژوونووسی عێراق ره‌شید خه‌یون باس له هێزی پێشمه‌رگه ده‌كات وده‌ڵێ” ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه نه‌بوایه چیاكان باره‌گای قایمی تیرۆریستان”.
ره‌شید خه‌یون وتاره‌كه‌ی به پرسیارێك ده‌ست پێكردووه و ده‌بێ” ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه نه‌بوایه حاڵی چیاكان چی ده‌بوو؟” له په‌ره‌گرامی یه‌كه‌م چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی مێژوویی بۆ پێشمه‌رگه ده‌كات و ده‌ڵێ” ئه‌گه‌ر كورد توتن و چه‌كی هه‌بوایه ئه‌وا له‌چیا پێویستی به‌هیچ نه‌ده‌بوو”. ئه‌و وتاره‌ی ره‌شید خه‌یون له رۆژنامه‌ی ئیتحادی ئیماراتی بڵاوكراه‌وه‌ته‌وه. ئه‌و نموونه‌ی چیاكانی ئه‌فغانستان ده‌هێنێته‌وه كه چۆن بۆته مۆڵگه‌ی تیرۆریستان. به‌ڵام كه باس له چیاكانی كوردستان ده‌كات. پێیوایه پێشمه‌رگه نه‌یهێشتووه ئه‌و چیایانه ببنه شوێنی تیرۆریستان. هه‌رچه‌نده بۆ حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق ئه‌و چیایانه سه‌رچاوه‌ی نیگه‌رانی بووه.
