ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران و كوردستان
نوچەنێت.هه‌ولێر:
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمان كۆبویەوەو جەختیان لەسەر په‌یوه‌ندی له‌مێژینه‌ی هه‌ردوولا و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه بازرگانیه‌كانی نێوانیان كردوه.
دوای ئەوەی ئێوارەی ئه‌مڕۆ 26-12-2014 عەلي لاريجانى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران سەردانی شاری هەولێر كرد و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن هەریەكە لە د.یوسف موحەممەد سەرۆكی پەرلەمانی كودستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەت و ژمارەیەك لەوەزیرەكان پێشوازی لێكرا.
دواتر لاریجانی سەردانی باڵەخانەی پەڕلەمانی كوردستانی كرد و لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمانی و سەرۆكی فڕاكسیۆنەكان كۆبویەوە.
به‌پێ هه‌واڵی سایتی په‌رله‌مانی كوردستان له‌دانیشتنێكدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامی كۆماری ئیسلامی ئێران خۆشحاڵی خۆیانی به‌دیداری سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان و راوێژكاران نیشاندا و جه‌ختی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی له‌مێژینه‌ی هه‌ردوولا به‌تایبه‌ت له‌رۆژگاره سه‌خته‌كانی سه‌رده‌می رژێمی دیكتاتۆری كرده‌وه‌و ئه‌وه‌ی راگه‌یاند له‌و كاته‌ی زوڵم له‌م گه‌له كرا له‌گه‌ڵتان بوین و هه‌روه‌ها له‌و كاتانه‌ش كه به‌سه‌ر رژێم سه‌ركه‌وتن پشتیوانیمان كردن بۆ دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی دیموكراتی.
پاشان تیشكی خسته سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه بازرگانیه‌كانی هه‌ردوولا و ئاماژه‌ی به‌و پێشڤه‌چونانه‌دا كه هه‌رێمی كوردستان به‌خۆوه‌ی بینیوه‌و هیوای خواست په‌یوه‌ندیه ئابوریه‌كانی هه‌ردوولا زیاتر په‌ره‌بسێنێ.
له‌باره‌ی هه‌ره‌شه‌ی تیرۆریستانی داعش بۆ ناوچه‌كه‌ش دكتۆر عه‌لی لاریجانی گوتی ئه‌مانه گروپێكی فه‌سادن له‌ناوچه‌كه و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین و له‌گه‌ڵ تانین هه‌روه‌ها هیوای خواست په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له‌ئاسته جیاوازه‌كان دا پته‌وتربكرێ.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه دكتۆر یوسف محمد صادق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ستایشی ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامی ئێرانی كرد و به‌قۆناغێكی تری پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولا وه‌سف كرد و هیوای خواست په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ردوو په‌رله‌مان كه نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی هه‌رێمی كوردستان و گه‌لی ئێران ده‌كات له‌ئاست ویست و داخوازی هه‌ردوولا بێ، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه داعش مه‌ترسی راسته‌قینه و هاوبه‌شه و پێویسته هه‌موومان رووبه‌رووی ببینه‌وه .
له‌كۆتایشدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانیان كرده‌وه.
