سەرۆكی پەرلەمانی ئێران لەگەڵ تاڵەبانی و بەرپرسانی یەكێتی كۆبویەوە
نوچەنێت.هه‌ولێر:
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران،سەردانی شاری سلێمانی كرد و لەگەڵ تاڵەبانی و بەرپرسانی یەكێتی كۆبویەوە.
ئه‌مڕۆ 26-12-2014 عەلي لاريجانى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران دوای ئه‌وه‌ی كه سه‌ردانی عیراقی كردوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماردا كۆبووه‌وه و دواتر به‌ره‌و كه‌ربه‌لا به‌ڕێكه‌وت، هه‌ر دوابه‌دوای سه‌ردانه‌كه‌ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بەسەردانێكی ره‌سمی گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له‌لایه‌ن د. به‌رهه‌م ئه‌حمد ساڵح جێگری سكرتێری گشتی( ی . ن . ك )و له‌تیف شێخ عومه‌ر لێپسراوی مه‌ڵبه‌ندی 1-ی رێكخستنی سلێمانی و شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئه‌ندامی سەركردایەتی یەكێتی پێشوازیان له سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران كرد و دواتر كۆبونەوەیەكی لەگەڵ بەرپرسانی یەكێتی سازكرد.
وه‌فده‌كه‌ی ئێران پێكهاتبوون له شێخ ئیسلام یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كاروباری ئێران و ئاغای شكوهی كنسوڵی سیاسی ئێران له عیراق.
دواتريش عه‌لی لاریجانی،چاوی بەمام جه‌لال تاڵەبانی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق كەوت و له‌ته‌ندروستی ناوبراویان پرسيه‌وه.
دواتريش لاريجانى بەرەو شاری هەولێر بەرێكەوت بەمەبەستی كۆبونەوەی لەگەڵ هەریەكە لە سەرۆكی پەرلەمان و حكومەت و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.