”یەکێتی ماڵەگەورەکەی لەدوای مام جەلال لەگەڵ گۆڕان كرد بەدوو لەتەوە،هەمووشتی دۆڕاند“

0

”یەکێتی ماڵەگەورەکەی لەدوای مام جەلال لەگەڵ گۆڕان كرد بەدوو لەتەوە،هەمووشتی دۆڕاند“_1773979572_n
نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی،رایگەیاند،ڕێکەوتنی گۆران و یەکێتی هیچ نەبوو جگە لەڕازیبوونی سەرکردایەتی یەکێتی بەدابەشکردنی ماڵە گەورەکە،دەشڵێت،يەكێتی لەدانوسان و لەڕێکەوتنێکی سیاسی شکستخواردوودا لەگەڵ گۆڕاندا جگە لەناو شاری سلیمانی نەبێت هەمووی قەڵەمڕەوی سەوزی دۆراند!

سلێمان عه‌بدوڵا یونس ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان،لە وتارێكدا بەناونیشانی(دابەشکردنی ماڵە گەورەکە بردنەوەی خەڵک و دۆڕانی سەرکردایەتی!،رەخنەی توند لە رێكەوتنەكەی نێوان یەكێتی و گۆڕان دەگرێت و دەڵێت”ڕێکەوتنی گۆران و یەکێتی هیچ نەبوو جگە لەڕازیبوونی سەرکردایەتی یەکێتی بەدابەشکردنی ماڵە گەورەکە.سەرکردایەتی ئەو هێزەش لەچاوتروکاندنێکدا لەسەر میزی دانوستاندێکی لاوازدا بەشێکی هەرە گەورەیان لێ دا بەگۆڕان“.

ئەو كادیرە پێشكەوتوەی یەكێتی جەخت لەسەر ئەوەشدەكاتەوە”ئەوەی کەدەکرا لەناو یەکێتیدا بەر لەئینشیقاق بەگۆڕان بدرابوایە(کەبریتی بوو لەداخوازی کاک نەوشیروان بۆ شەراکەتیێکی زۆر ڕێژەیی) کەچی ئەو سەرکردایەتیە نەیدا،هەمان ئەو سەرکردایەتیە ڕازی بوو بچێتە ژێرباری شەراکەتێکی نیوە بەنیوەی سیاسیدا,شەراکەتێک کەڕێک ماڵەگەورەکەی یەکێتی لەدوای مام جەلال دەکات بەدوو لەتەوە“.

ناوبرو رونيشكردوەوەتەوە”سەیرە ئەم سەرکردایەتیە لەپێناو پۆستی یەکەمی ئیداری لەپارێزگای سلێمانیدا قیروسیای لەزۆربەی پۆستە باڵا ئیداریەکانی ناو شاری سلیمانی و پارێزگای هەڵەبجە و ڕاپەڕین گەرمیان کرد؟!“.

سلێمان عه‌بدوڵا یونس،لەبەشێكی تری وتارەكەی دەڵێت”ئەوەی جەماوەری یەکێتی لەپڕۆسەکانی هەڵبژاردندا بەدەستیان هێنا سەرکردایەتی ئەو هێزە لەپرسی دانوساندنەکان و لەناو واقیعی ریکەوتنەکاندا لەدەستیان دایەوە. دروست بەپێجەوانەی گۆرانەوە،کەلەڕووی جەماوەری و پرسی دەنگ و دەنگدەرانەوە توشی پاشەکشەیەکی بەرچاو هات و بەڵام لەدوو ڕیکەوتنی جیاوازدا لەگەڵ پارتی و یەکێتیدا سەرکردایەتیەکەی توانی شکستەکان بۆ سەرکەوتن وەرچەرخێنێت“.

ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی ئاشكراشى دەكات”یەكێتی لەدانوسان و لەڕێکەوتنێکی سیاسی شکستخواردوودا لەگەڵ گۆڕاندا جگە لەناو شاری سلیمانی نەبێت هەمووی قەڵەمڕەوی سەوزی دۆراند! “.

لەكۆتایی وترەكەشی دەڵێت”ئەوەی ئێستا سەرەتاتکێ لەگەڵ ئایندەی یەکێتییدا دەکات رەنگە زۆر لەمەش کارەساتبارتربێت بەتایبەت کەلەئێستاشدا جارێکی دیکە ترسەکە لەوەدایە کەئەندازەی کێشەکانی ناو یەکێتی ئاماژەکانی دوورکەرتبونێکی دیکە و بچوکبونەوەیەکی دیکەی هەرە نەخوازراوی ماڵە گەورەکەیان لەگەڵدا بێت“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com