”لە 70% سەرکردایەتی و(م.س)ى يەكێتی توانای بیرکردنەوە و جەستەیان بەکەڵک کارکردن نەماوە“
كاديرێكی پێشكەوتوی یەكێتی دەڵێ،باشترین پرۆژەی چاکسازی بۆ یەکێتی ئەو سەرکردایەتی و مەکتەب سیاسیەی ئێستا دەست لە کار بکێشنەوە،چونکە لە 70% یان توانای بیرکردنەوە و داهێنان و جەستەیان بەکەلک کارکردن نەماوە.
شادمان مەلا حەسەن،كادیری پێشكەوتوی یەكێتی لە ئەكاونتی تاتیبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی بابەتێكی بەناونیشانی(باشترین پرۆژەی چاکسازی بۆ یەکێتی)بڵاوكردوەتەوەو نوسیویەتی”لەم بارودۆخ و قۆناغەی ئێستادا بۆ حزبێکی وەک یەکێتی نیشتمانی کوردستان باشترین پڕۆژە بۆ ئەوەی راستە رێ ببێت و بکەوێتە سەر رێچکەیەکی تەندروست ئەوەیە پرۆژەکە(ئەو سەرکردایەتی و مەکتەب سیاسیەی ئێستا دەست لە کار بکێشنەوە ،چونکە لە 70% یان توانای بیرکردنەوە و داهێنان و جەستەیان بەکەلک کارکردن نەماوە“.
ناوبراو رونيشيكردوەتەوە”دوای ئەوە ئەمانە زۆربەیان دانراوی سەردەمی مام جەلالن. ئەم حزبە پێویستی بە کەسی تازە و بیرکردنەوە و توانای تازه یە،کەوا لەگەل قۆناغی دوای سەردەمی مام جەلال بگونجێ. ئەمانەی ئێستا زۆربەیان وا فێر بوون دەبێ ئیدارە بدرێن.کەسیش ناتوانێ ئیدارەیان بدات،چونکە هەمووی بەشێکن لە گشت نەوەک کەسیان گشت بێت“.
مەلا حەسەن دەشڵێت”بۆیە باشترین و جەسورانەترین بڕیار بۆخۆیان و بۆ حزبەکەیان و بۆ مێژووش وازهێنانیانە بە سەلامەتی لەم حزبە.زەمەنیش بۆ زۆر لەم بەرپرسانە تەواو بووە.تەنها لە خەمی خۆیان و بەرژەوەندیەکانیاندان.هیچیان لەخەمی حزب و خەلک و کەس و کاری شەهیدان نین.ئەوە رای منە بۆ چاککردنی یەکیتی.ئەگەرنا یەکیتی هیچ عەیبی تری نیە ئەوەی هەیە ئەمانە بەناو سەرکردایەتی و مەکتەب سیاسی دروستیان کردوە.واز هێنانیان واتە نەمانی کێشەکەیە“.
