بارزانی،لەسەر ونبوونی وەزیری پێشمەرگە لە بەرەكانى شەر رونكردنەوە دەدات

0

بارزانی،لەسەر ونبوونی وەزیری پێشمەرگە لە بەرەكانى شەر رونكردنەوە دەداتKRP_Emblem

نوچەنێت.هه‌ولێر:

نووسینگەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان،رایدەگەێنێت،ماوەیەكە لە هەندێ نووسین و ڕاگەیاندنەكاندا هەوڵی شێواندنی سەركەوتنەكانی پێشمەرگە دەدرێت و دەشڵێت،وەزیری پێشمەرگە بەشداربوە لەپیلانی شەڕەكان.

لەشێكی تری رونكردنەوەكە هاتوە”بە گشت لایەك ڕادەگەیێنین كە هەر لەسەرەتای پەلاماری داعش وەزیری پێشمەرگە ئاگاداری پلانەكانە و ڕۆژانە و سات بە سات لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان لە پەیوەندی بەردەوامدایە و زۆر سەركەوتووانە كاروباری وەزارەت بەڕێوە دەبات“.

ڕوونكردنەوەیەك لە نووسینگەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان

ماوەیەكە لە هەندێ نووسین و لێكدانەوەی ناو میدیا و ڕاگەیاندنەكاندا هەوڵی شێواندنی سەركەوتنەكانی پێشمەرگە و كەمكردنی بایەخی ئەو سەركەوتنانە دەدرێت و داخلەدڵانە باس لەوە دەكرێت كە بەڕێز وەزیری پێشمەرگە لە بەرەكاندا دیار نییە و ئاگاداری پلان و هێرشەكانی هێزی پێشمەرگە لە بەرەكانی شەڕ نییە.

لێرەدا بە گشت لایەك ڕادەگەیێنین كە هەر لەسەرەتای پەلاماری داعش بۆ سەر كوردستان و گرتنەبەری ستراتیژیی بەرگری و پاشان ستراتیژیی پەلاماردان بۆ سەر تیرۆریستان لە گشت میحوەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەدا بەڕێز وەزیری پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگاداری پلانەكانە.ڕۆژانە و سات بە سات لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان لە پەیوەندی و هەماهەنگیی بەردەوامدایە و زۆر سەركەوتووانە كاروباری وەزارەت و ئەركی پاڵپشتیكردنی هێزەكانی پێشمەرگە بەڕێوە دەبات.

نووسینگەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان

24ـی 12ـی 2014

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com