بارزانى: مه‌سیحییه‌كان له خاوه‌نه ڕه‌سه‌نه‌كانی كوردستانن
نوچەنێت.هه‌ولێر:
جه‌ژنى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى عیساى مه‌سیحدا،بارزانی هاوڵاتیانى مه‌سیحى دڵنیا كرده‌وه كه وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی گرنگى كوردستانی و عیراقیی ئازیز لێیان ده‌ڕوانێت.
ماڵپەڕی حكومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە”نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى پیرۆزكردنى جه‌ژنى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى عیساى مه‌سیحدا كرد، كه له شارۆچكه‌ى عه‌ینكاوه، به به‌شداریى پیاوانى ئایینیى مه‌سیحى و میوانانى بیانى و ژماره‌یه‌كى زۆرى خوشك و برا مه‌سیحییه‌كان به‌ڕێوه چوو.
نێچیرڤان بارزانى له وته‌یه‌كدا كه به‌م بۆنه‌یه‌وه پێشكه‌شى كرد،هاووڵاتیانى مه‌سیحى دڵنیا كرده‌وه كه وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی گرنگى كوردستانی و عیراقیی ئازیز لێیان ده‌ڕوانێت و له‌م بارودۆخه‌دا ئه‌وپه‌ڕى ده‌رك به ده‌رده‌سه‌رى و موعاناتیان ده‌كه‌ن.
بارزانى هه‌روه‌ها به‌بیرى هێنایه‌وه كه مه‌سیحییه‌كان له وڵات‌دا،ڕه‌گ و ڕیشه‌ى هه‌زاران ساڵه‌یان هه‌یه و هه‌زاره‌ها ساڵ له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانى دیكه،ئاشتیانه و برایانه پێكه‌وه‌ژیاون و پێكه‌وه وڵاتیان دروست كردووه. بۆیه مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندى به ژماره و كه‌م و زۆرى و ڕێژه‌ى دانیشتوانه‌وه نییه،مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندى به ڕه‌سه‌نى و دێرینى و مێژووى هه‌زاران ساڵه‌ى مه‌سیحییه‌كان و به‌شدارییان له بنیاتنان و پێكه‌وه‌ژیان و به‌ڕێوه‌بردنى وڵاته‌وه هه‌یه.
هه‌روه‌ها وتى:”مه‌سیحییه‌كان یه‌كێك له هه‌ره پێكهاته ڕه‌سه‌نه‌كان و خاوه‌نه‌كانى ئه‌م وڵاته‌ن. ئه‌وان لێره،له وڵاتى خۆیان ده‌توانن مێژوو و ئێستا و داهاتووى خۆیان بپارێزن.ئه‌وان لێره،له وڵاتى خۆیان،له‌سه‌ر زێدى باب و باپیرانیان، ده‌توانن دابونه‌ریت و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى خۆیان بپارێزن، نه‌ك له شوێنێكى دیكه، نه‌ك له جوگرافیا و وڵاتێكى دیكه”.