بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی: به‌هۆی قه‌یرانی دارايیه‌وه‌ تەلەڤزیۆن و 8 بارەگامان داخستووە

0

بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی: به‌هۆی قه‌یرانی داریه‌ه‌وه‌ تەلەڤزیۆن و 8 بارەگامان داخستووەshwan

نوچەنێت.تایبەت:

حیزبەكانی كوردستان ماوەی 10 مانگە بودجەیان وەرنەگرتووە و ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیش دەڵێت، بەو هۆیەوە تەلەڤزیۆن و 8 بارەگامان داخستووە.

له‌وباره‌یه‌وه‌ دكتۆر شوان قەڵادزەیی ئەندامی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی له‌ لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت نەیشاردەوە كە لە قەیرانێكی دارایی زۆر سەختدان و بەو هۆیەوە پارەیەكی زۆر قەرزدار بوون و وتیشی”چونكە پارەی بەشێك لە بینای بارەگاكانمان نەداوە و بەشی زۆری بیناكانیشمان بەكرێ گیراون“.

هەروەها وتی”كە لەوە زیاتر نەیانتوانی بەرگەی نەبوونی پارە بگرن و ناچاربوون بیر لە رێگایەكی دیكە بكەنەوە بۆ ئەوەی كەمتر فشاری بێ بودجەیی لەسەریان كەڵەكە ببێ رێگاكەش ئەوەبوو بارەگاكانمان دابخەین“.

ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ وەك ئەو باسیكرد”ئێستا بارەگاكانیان لە قەڵادزێ،تەكیە، مەكتەبی راگەیاندن، بارەگای خوشكانی هەولێر، بارەگای خوشكانی سلێمانی، بارەگای خوشكانی هەڵەبجە، بارەگای خوێندكاران، رادیۆی بزووتنەوە، كەناڵی ئاسمانیی رابوونیان داخستووە و ئێستا دەوامیان تێدا ناكرێت

قەڵادزەیی راشیگه‌یاند”ئەوەی ئێستا بزووتنەوەی ئیسلامی پێی دەژی،جگە لە هەندێك سەرچاوەی بچووكی نێوخۆیی خۆیان “هاوكاری ئەو مووچەخۆرانەمانن، كە لەپارەكانیان شتێك دەدەنە حیزب“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com