قوباد تاڵه‌بانی: نابێ حیزبەكان بیر لەوە بكەنەوە وەكو جاران حكومەت پارەیان بداتێ

0

Iraqi Leaders Testify Before House Government Reform Committee

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ سایتی رووداو باس له‌وه‌ ده‌كات قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت پێیڕاگەیاندوون “نابێ حیزبەكان جارێ بەتەمای پارەی حكومەت بن و پێویستە هەر حیزبێك بیر لە رێگای خۆژیێنی بكاتەوە”
سایتی رووداو راپۆرتێكی له‌باره‌ی كاریگه‌ری قه‌یرانی ئابووری كردووه‌ له‌سه‌ر حزبه‌كان له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئه‌ندام په‌رله‌مانێك ئاشكرای ده‌كات كه‌ ئه‌وان له‌دانیشتنێكدا له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆبان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ حكومه‌ت پاره‌ به‌ حزبه‌كان نادات. ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان كە نەیویستووه‌ ناوی بڵاوبكرێتەوە، دەڵێ “نابێ حیزبەكان بیر لەوە بكەنەوە وەكو جاران حكومەت پارەیان بداتێ “. گوتیشی “ئەگەر حكومەت ئەو قەیرانەشی لەسەر نەمێنێ، پارەی ئەو چەند مانگەیان ناداتەوە”.
هه‌ر له‌راپۆرته‌كه‌ هاتووه‌”ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان وردەكاری دانیشتنێكی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرا دەكات كە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت تێدا ئامادە بووە و پێیڕاگەیاندوون “نابێ حیزبەكان جارێ بەتەمای پارەی حكومەت بن و پێویستە هەر حیزبێك بیر لە رێگای خۆژیێنی بكاتەوە لەڕێی پرۆژە و كاری شیاو و رێگەپێدراوەوە”. هەر لە زاری تاڵەبانییەوە دەڵێ، حكومەت رایگەیاندووە “ساڵی 2015 بۆ حكومەت و حیزبەكانیش ساڵی دەستگرتنەوە دەبێت و نابێ حیزبەكان بەتەمای ئەوەبن لەسەر بودجەی حكومەت بژین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com