دانا سه‌عید سۆفی: بۆ یه‌كێتی چاكسازی گرنگ نییه‌، به‌ڵكو ده‌بێت ناوه‌ندی بڕیاردانی هه‌بێت

0

615109_479868552048030_1916400555_o

هیچ پڕۆژەیەكی ئەكتیڤ بۆ چاكسازی یەكێتی نییه‌ دا ئەوەی هەیە ململانێ باڵەكانی یەكێتیە

نوچەنێت.تایبەت:

كادیری یه‌كێتی و په‌رله‌مانتاری خولی پێشوو دانا سه‌عید سۆفی له‌لێدوانێكی بۆ نوچه‌ نێت ده‌ڵێ‌” هیچ پڕۆژەیەكی ئەكتیڤ بۆ چاكسازی لەناو یەكێتی دا نابینم،ئەوەی هەیە ململانێ باڵەكانی ناوخۆی یەكێتیە” هه‌روه‌ها ده‌شڵێ‌” ئەوەی كە گرنگە بۆ یەكێتی چاكسازی نییە،گرنگ ئەوە یەكێتی خۆی یەكلای بكاتەوەو ناوەندێكی بڕیار دان هەبێت”.

هه‌ر له‌مانگی رابردوودا جارێك له‌لایه‌ن كۆسره‌ت ره‌سول جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی و  جارێكی دیكه‌ش له‌لایه‌ن مه‌لا به‌ختیاره‌وه‌ باس له‌ چاكسازی ناو یه‌كێتی كراوه‌. لەوبارەیەوە دكتۆر دانا سەعید سۆفی،پەرلەمانتاری یەكێتی لەخولی سییەمی پەرلەمانی كوردستان لەلێدوانێکی تایبه‌ت دا بۆ نوچەنێت وتی”لە راستیدا ئەوەی ئێستا دەیبینم هیچ پڕۆژەیەكی ئەكتیڤ بۆ چاكسازی لەناو یەكێتی دا نابینم،ئەوەی هەیە ململانێ باڵەكانی ناوخۆی یەكێتیە بەناوی پڕۆژەوە بەناوی چاكسازی و هەر ناوێكی ترەوە ناوە ناوە سەر هەڵدەدات،ئەزموونمان هەیە لە سەرەتای ساڵی 2000ەوە و بەدەقیقیش لە 2005 ەوە ئەو پڕۆرژانە هەمیشە هەبوون،هەندێك جار بەناوی باڵێك بووە و هەندێك جاریش بەناوی كەسێكەوە بووەو هەندێك جاریش كۆمەڵێك كادیری لەپشتەوە بووە،بەڵام هیچ كام لە پڕۆژەكان بەمەبەستی چاكسازی یەكێتی نەبوون بەڵكو گۆزارشتیان لە باڵێك لەناو باڵەكانی یەكێتی كردوە“.

پەرلەمانتارەكەی یەكێتی راشیگەیاند”ئێستاش چ پڕۆژەكەی مەلا بەختیار و هەر كەسێكی تر بێت رۆڵی نابێت،چونكە خۆیان بەشێكن لەكێشەكان،هیچ چارەسەرێك نابن بۆ ئەوەی یەكێتی بتوانێت دوبارە خۆی رێكبخاتەوە،مەسەلەی ململانێ ناو باڵەكانی یەكێتی تادێت قوڵتر دەبێتەوە“.

سۆفی جەخت لەسەر ئەوەشدەكاتەوە”ئەوەی كە گرنگە بۆ یەكێتی چاكسازی نییە،گرنگ ئەوە یەكێتی خۆی یەكلای بكاتەوەو ناوەندێكی بڕیار دان هەبێت لەناو یەكێتی،ئەمەش لەرێگەی كۆنگرەێكەوە دەكرێت بۆ ئەوەی شەرعیەت بەو ناوەندە بدات،بەڵام بەبڕوای من بەو كەرەستەی ئیستا چاكسازی لەناو یەكێتی ناكرێت با پڕۆژەیەك و دە پڕۆژەش پێشكەش بكرێت“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com