سیلین دیون بۆ ماوەیەکی کاتی واز لە گۆرانی وتن دەهێنێتنوچە.نیت
سیلین دیون بۆ رۆژنامەی abc ئەمریکی رایگەیاند: بە هۆی تیکچونی باری تەندروستی هاوسەرەکەی “ڕین ئه‌نجێل “بەنەخۆشی شیرپەنجە ئەیەوێت بۆ ماوەیەکی کاتی لە هونەرو گۆرانی وتن دور کەوێتەوە .
هەروەها ئاماژەی بەوە شکرد کە “به‌هۆی نه‌خۆش كه‌وتنی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه ناچارە واز له هه‌موو ئه‌و كاره خێرخوازیانه‌ش بهێنێت كه پێشتر ئه‌نجامی داوون كه به وته‌ی خۆی واز هێنان له یارمه‌تی دانی منداڵان و دوركه‌وتنه‌وه له گۆرانی وتن لای ئه‌و به‌واتای وازهێنانه له هه‌موشتێك بەهۆی شێواوی دۆخی ئێستای خیزانەکەی “.
وتیشی کەهەموو توانای خۆی بەکاردەهێنێت بۆیارمەتی دانی هاوسەرەکەی تاکو بتوانێت ئەو دۆخە سەختە تیپەرێنیت .
شایەنی باسە گۆرانیبێژی كه‌نه‌دی “سیلین دۆن” ماوه‌ی 20 ساڵه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژ و سه‌رمایه‌داری به‌ناوبانگ “ڕین ئه‌نجێڵ” كردووه کە لەئێستادا له ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكیدایه.