ئه‌رشه‌د عاصی : پەيامێك لە نێرگز
شۆخی چه‌م ڕه‌ش،
هه‌زمينێ موچی لاولاوی له چاوه‌ڕوانین
بۆ ژوانی گه‌رده‌نی گه‌ش،
نه‌شمیله‌كه‌م
له نیگات په‌رجۆی زۆر سه‌وز به‌دی ئه‌كه‌م
كه ئه‌نوسێ ؛
ئازه‌ری خۆزگه‌ی ئه‌م دڵه
چامه‌ی چڕ مه‌ی
بۆ ئه‌م چیچڵه وه‌چكوی گوڵه
خۆش ڕاموسێ،
له كازێوه‌ی به‌یانیه‌كی به‌هه‌شت ئاسا
ئێواره‌یه‌كی نه‌وبه‌هار
له نێوانیان پر به ڤیان چریكه‌م بێ :
ته‌مه‌ن بۆ تۆ،
خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌م دیده غه‌م ڕه‌وێنه ؛
حه‌ز له هێشوو هه‌ڵبواسم،
په‌خشان بكه‌م بۆ سه‌ده‌فی نه‌رم و نیان
گڕی باسم،
به‌ر له زوبان، بۆ جوانیت بدوێ گلێنه ..
تاكو ویساڵی ئه‌م شوێنه ..
بۆت بهۆنم ؛
گه‌لێ شیعری په‌ری روخسار ..
نوقمی خومار .. بڵێ ده‌روونی گرفتار :
خاتوون نێرگزی نه‌ورۆزبی
نه‌ك ساڵ بۆ ساڵ
تليسانبيت به بارانى رێنێرى ليقاى به‌هار ..
به‌ڵكو هه‌ر ساتێ هه‌زار جار ..