هه‌ڵمه‌ت صەمەد : ئه‌گه‌ر ئه‌و بێت
ئه‌گه‌ر خانم هه‌نگاوی بنێی تۆ؟
له فێنكایی حوزوورت دا ده‌چمه ناخی پیته‌كان
به گوڵاوی سه‌ره‌تای هه‌ستی
چی وشه‌یه ده‌تشۆمه‌وه ..
دڵۆپ دڵۆپ ده‌تخۆمه‌وه
له شا شیعرێكدا ئه‌تهۆنمه‌وه …
مه‌لا بانگدان.
به‌باڵاتدا سه‌ر ده‌كه‌وم
له خۆرئاوا شۆڕ ده‌بمه‌وه……..
ئه‌گه‌ر ئه‌و بێت ئاوا ده‌بم
ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌ییه‌ت
ئاخ ئه‌گه‌ر تۆ نه‌ییه
نیگاكانم ده‌بنه داڵده‌ی چی مه‌راق و
قابی وێنات ده‌لێسنه‌وه
به‌سه‌ر شه‌قامی یاده‌كانتا
سه‌ر گه‌شته تر هه‌میشه
هه‌نگاو.. هه‌نگاو…
سه‌ر هه‌ڵده‌گرێته‌وه