ئا: فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل
مه‌ولانا جه‌لاله‌دینی رۆمی شاعیر و سۆفی گه‌وره، ناسراو به مه‌ولانا یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین شاعیره‌كانی ئێران و رۆژی 17 دیسێبمه‌ر ساڵیادی كۆچی دوایی ئه‌و شاعیره بوو كه به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه له‌چه‌ندین شێوینی گرنگی دونیا یادی كرایه‌وه‌ن رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌وسه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دیالۆگێكی له‌گه‌ڵ غولام ره‌زای ئه‌عوانی به‌رێوه‌به‌ری ده‌زگای حیكمه‌ت و فه‌لسه‌فه‌یه له ئێران ئه‌نجام داوه كه باس له گرنگی نووسینه‌كانی جه‌لاله‌دینی رۆمی ده‌كات.
هه‌رچه‌نده ئێران بایه‌خێكی گه‌وره به‌یادی جه‌لاله‌دین رۆمی ده‌دات، به‌ڵام ئه‌وه به‌بڕوای ئه‌عوامی له ئاستی مه‌ولانا نییه، ئه‌عوانی ده‌ڵێ” من بایه‌خێكی راسته‌قینه‌ی ئێران نابینم كه شایه‌نی مه‌ولانا بێت، كه بێگومان شایه‌نی له‌وه زیاتره، مه‌ولانا بایه‌خێكی گه‌وره‌ی جیهانی پێده‌درێت، ئه‌و كتێبانه‌ی كه له زمانی ئینگلیزی و زمانه‌كانی تر له‌باره‌ی مه‌ولاناوه بڵاوده‌كرێنه‌وه گه‌ڵێك له فارسیه‌كه زۆرتره ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێت”.
غولام ئه‌عوانی هه‌ندێك زانیاری تر به رۆژنامه‌كه ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێ كه بایه‌خێكی جیهانی به جه‌لاله‌دینی رۆمی ده‌درێت. غوڵامی ده‌ڵێ” بۆ نموونه سایتی ئه‌لكترۆنی ئه‌مازۆن زیاتر له 200 كتێبی له باره‌ی مه‌ولانا بڵاوكردۆته‌وه، كتیباخنه‌كان و كتێبفرۆشه‌كانیش چه‌ندین كتێبی ده‌گمه‌ن وجیاوازیان هه‌ییه كه هه‌موویان له‌یه‌ك ئاست دانین، به‌ڵام به‌شێكیان به‌هایه‌كی به‌رزیان هه‌یه، له‌لایه‌ن شاعیرێكی ئه‌مریكیه‌وه شیعره‌كانی مه‌ولانا وه‌رگێڕدراوه كه ئه‌وه ده‌ساڵ له لیستی كتێبه پر فرۆشه‌كانی دایه، به‌ر له‌و وه‌رگێڕانه‌ش، دانه‌یه‌كی تر هه‌بوو كه له‌لایه‌ن رۆژهه‌ڵاتناسی به‌ریتانی رینۆڵد نیكلسۆن وه‌رگێردرابوو، ده‌شگوترێت ژماره فرۆشتنی وه‌رگێڕانه ئه‌مریكیه‌كه له ئاستی فرۆشتنی كتێبی پیرۆز( ئینجیل) بووه، یان تێی په‌راندووه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه دونیای هاوچه‌ر دووره له واتاكان بۆیه ده‌یه‌وێت شوناسی واتایی خۆی بدۆزێته‌وه”.
غولام ئه‌عوانی باس له‌وه ده‌كات كه‌چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌وان به‌نیازبوون ئوفیسێكی تایبه‌ت بكه‌نه‌وه به مه‌ولانا، ئه‌و ده‌ڵێ” كاتێك ل تاران فیستڤاڵی نیوده‌وڵه‌تی مه‌ولانامان له 2007 ئه‌نجام دان چه‌ندین هزرمه‌ند و رۆشنبیری ئێرانی و بیانی تێیدا به‌شداربوون، بڕیاری كردنه‌وه‌ی ئوفیسێكی تایبه‌تمان دا بۆ مه‌ولانا، به‌ڵام ئه‌و پرۆژه‌یه رووناكی نه‌بینی به هۆی فه‌رامۆشكردنی به‌رپرسان كه هه‌ڵسان بداخستنی ئۆفیسه‌كه، زۆربه‌ی ئه‌و توێژینه‌وه و كارانه‌ی كه له باره‌ی مه‌ولاناوه ئه‌نجام ده‌درێت زیاتر بایه‌خی تاكه‌كه‌سین و له‌وه سه‌رنج و توێژینه‌وانه قه‌تس بووه كه له باره‌ی مه‌ولاناوه له كتێبه ئه‌ده‌بییه‌كانی قوتابخانه هه‌یه”
ئه‌و زانیاریانه‌ی كه ئه‌عوانی ده‌ریده‌خات كه بایه‌خێكی جیهانی به مه‌ولانا ده‌درێت، به‌ڵام هۆكاری ئه‌و بایه‌خدانه چییه؟ ئه‌عوانی له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌ڵێ” به بڕوای من نهێنیه له‌به‌عه‌وله‌مه بوونی فیكری مه‌ولانادیه، كه به به‌ها ئینسانی و ئیسلامییه‌كان ده‌ناسرێته‌وه، ئه‌و بیركردنه‌وه‌ی مه‌ولانا له‌گه‌ڵ زگماكی مرۆڤ ده‌گونجێت و كات وشوێن تێپه‌ڕده‌كات شیعره‌كانی مه‌ولانا له‌باره‌ی چه‌مكه جه‌وهه‌رییه‌كانی مرۆڤه وه‌ك خۆشه‌ویستی و ئیمان و دادپه‌روه‌یی كه ئه‌وانه هیچیان كورت ناكرێنه‌وه”.
ئه‌عوامی باس له‌وه ده‌كات كه شیعره‌كانی مه‌ولانا له سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆژیا بایه‌خی خۆی له‌ده‌ست نه‌داوه، ئه‌و ده‌ڵێ” شیعره‌كانی مه‌ولانا كه له كتێبه‌كه‌ی مه‌سنه‌وی دایه له باره‌ی خۆشه‌ویستی و مه‌عریفه‌یه و به‌ها مرۆییه‌كان و ئیلاهییه‌كانه، به‌هایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه، پێویسته به‌فارسی بخوێنرێته‌وه، ئێستا وامان لێهاتووه كه زیاتر له هه‌ر كاتێكی تر پێویستمان به مه‌ولانایه، زیاتر له ته‌كنه‌لۆژیا پێویستمان به به‌ها مه‌عنه‌وییه‌كانی ئه‌و هه‌یه كه مه‌ولانا له‌باره‌یه‌وه ده‌دوێت، من نامه‌وێ ده‌ستبه‌رداری جیهانی ته‌كنه‌لۆژی رۆژئاوا بین، به‌ڵام پێیوستیه‌كی زۆرمان به به‌ها مه‌عنه‌وییه‌كان هه‌یه كه سوفیگه‌ری بره‌وی پێده‌دا و مه‌ولانا نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات”.
هه‌ر له‌دیمانه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌وسه‌ت به‌رێوه‌به‌ری ده‌زگای حیكمه‌ت و فه‌لسه‌فه ده‌یه‌وێت زیاتر شیعره‌كانی مه‌ولانا بناسێنێ و ده‌ڵێ” له قه‌سیده‌كانی مه‌ولانا هه‌ست به نوبره‌یه‌كی شێتی ده‌كه‌ین، هه‌ست به یاخیبوونێك ده‌كه‌ین له‌و كۆتوبه‌نده‌ی مرۆڤ كه له به‌ها به‌رزه‌كانی بێبه‌ش كردووه، مه‌ولانا كه‌سێكی یاخییه و ژیانی له چوارچێوه‌ی كۆتوبه‌نده باوه‌كان ناوێت، ئه‌و له شیعره‌كانی له‌وه‌دا یاخی ده‌بێت مرۆڤ به‌ژیانی مادییه‌ت ببه‌ستێته‌وه، مه‌ولانا ده‌یه‌وێت مرۆڤ له‌وانه نه‌جات بدات” سه‌ره‌رای ئه‌مه‌ش ئه‌عوامی باسی په‌یوه‌ندی شیعره‌كانی مه‌ولانا ده‌كات له‌گه‌ڵ خوێنه‌ران ده‌ڵێ” په‌یوه‌ندی نێوان شیعره‌كانی مه‌ولانا و خه‌ڵك له‌سه‌ر بنه‌مای خۆشه‌ویستی و لێكنزیكبوونه‌وه ئه‌نجام دراوه، خوێنه‌ر به خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌كانی هه‌ست به گه‌رموگوڕی و لێكنزیكبوونه‌وه ده‌كات، شیعره‌كانی مه‌ولانا له‌و چیرۆكانه پێكهاتوو كه هه‌ر یه‌كه‌یان پاڵه‌وانێكیان هه‌یه و ئه‌و پاڵه‌وانانه په‌یوه‌ندی سۆزیان له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر هه‌یه”.
عه‌وله‌مه‌ی مه‌ولانا :شیعره‌كانی مه‌ولانا له ئه‌مریكا له ئینجیل پر فرۆشتره
0
Share.