سه‌رۆكی رێكخراوی ئه‌وروپی بۆ ئازادی له عێراق: به دوورخستنه‌وه‌ی ئێران ئاشته‌وایی له عێراق سه‌رده‌كه‌وێت
نوچه‌نێت – ئیلاف
سه‌رۆكی رێكخراوی ئه‌وروپی تایبه‌ت به ئازادییه‌كان له عێراق، پێی وایه بنیاتنانی ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ ئاشته‌وایی له عێراق پێویستی به ڕێگریكردنی ئێرانه له ده‌ستوه‌ردان له كاروباره‌كانی ناوخۆی عێراق و دوورخستنه‌وه‌ی میلیشیا مه‌زهه‌بیه‌كان و پاككردنه‌وه‌ی سوپا و گۆڕینی بۆ هێزێكی پیشه‌یی و نیشتمانی و به‌توانا له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تیرۆردا، له‌گه‌ڵ دووباره بنیتنانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و بێلایه‌نبوونی و دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی سیستەمی دادوه‌رییان له عێراقدا گۆڕیووه بۆ ئامرازی سیاسی.
سه‌رۆكی رێكخراوی ئه‌وروپی بۆ ئازادی عێراق “ئیسترۆن ستیڤنسۆن” كه له 2009 وه سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانه له‌گه‌ڵ عێراق له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئیلاف دا ده‌ڵێت گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان ئه‌وه بوو كه عێراقی به ئێرانی دوژمنی سپارد، ئه‌ویش ئه‌م هه‌له‌ی قۆسته‌وه بۆ فراوانكردنی هه‌ژموونی خۆی له ناوچه‌كه‌دا ،ئه‌مه‌ش به‌ره‌وپێشچوونی سیاسه‌ته فراوانخوازییه‌كانی ئاسان كرد له ناردنه ده‌ره‌وه‌ی “شۆڕشی ئیسلامی”.
درێژه‌ی گفتوگۆكه
* تا چه‌ند پێتوایه كه عه‌بادی ده‌توانێت عێراق له پاوانخوازی ئێران دابماڵێت كه مالكی رێخۆشكه‌ری بۆ كردبوو؟
– ئێستا هه‌موو جیهان سه‌یری عه‌بادی ده‌كه‌ن بۆ كۆنتڕۆڵكردن و گێڕانه‌وه‌ی سیستەم له‌ناو عیراقدا، ده‌بێت هه‌ستێت به كۆتاییهێنان به میلیشیا تاوانكاره‌كانی سه‌ر به ئێران، وه‌ك به‌در و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و كه‌تیبه توندڕه‌وه‌كان، هه‌روه‌ها بانده‌كانی تر كه‌رۆَڵێكی گرنگیان له سه‌رده‌می مالیكی‌دا ده‌بینی و بوونه هۆی هاندانی شه‌ڕی تائیفی له عێراقدا، هه‌روه‌ها پێویسته سوپا له به‌كرێگیراوانی ئێران و هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه مالكی به پاڵنه‌ری سیاسه‌تی تائیفی دروستیكردوون پاك بكاته‌وه. هه‌روه‌ها گێڕانه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ره نیشتمانییه‌كان و گۆڕینیان بۆ سوپایه‌كی پیشه‌یی و نیشتمانی، ئه‌م سوپایه به پاڵپشتی هۆزه‌كان و خه‌ڵك ده‌توانێت رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵه تیرۆرستییه‌كانی وه‌ك داعش ببێته‌وه.
پێویسته له‌سه‌ر سه‌رۆ‌كوه‌زیرانی عێراق ناوی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بۆ گه‌له‌كه‌ی ئاشكرا بكات كه ده‌ستیان هه‌بوه له له‌سێداره‌دان و قه‌سابخانه و تۆپباران كردن و هێرشه موشه‌كیه‌كانی دژی خه‌ڵكی بێ‌تاوان، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به‌رپرسن له هه‌ژاری و گه‌نده‌ڵی له ده‌وڵه‌تدا، هه‌موو شته‌كان ده‌بێت له دادگا لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت، هیچ گومانی تێدا نیه كه ده‌بێت دوباره ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بێلایه‌ن بنیات بنرێته‌وه، هه‌موو ئه‌وانه‌ش دوور بخرێنه‌وه كه سستەمی دادوه‌رییان گۆڕیووه بۆ ئامرازی سیاسی كه له‌لایه‌ن مالكیه‌وه پیاده ده‌كرا.
بێگومان ده‌بێت ئه‌وانه‌ش ده‌ستگیر بكرێن و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت، كه ئه‌نجامده‌ری شه‌ش قه‌سابخانه‌كه‌ی كه‌مپی ئه‌شره‌ف و لیبه‌رتی رێكخراوی مجاهیدینی خه‌لقن له‌سه‌ر خاكی عێراق، كه بووه هۆی كوشتنی 116 كه‌س و برینداربوون و كه‌مئه‌ندامبوونی سه‌دان كه‌س، بێگومان ده‌بێت ئه‌و ئابڵوقه نامرۆییه هه‌ڵبگیرێت له‌سه‌ریان، به تایبه‌تی ئابڵوقه‌ی پزیشكی كه خراوه‌ته سه‌ر په‌نابه‌ره ئێرانییه‌كان له كه‌مپه‌كه‌دا، ده‌بێت مافه‌كانیان ده‌سته‌به‌ر بكرێت، ئاساییشیان بۆ دابین بكرێت و مافی موڵكداریان هه‌بێت.
پێویسته حكومه‌تی نوێی عێراق زه‌مینه ساز بكات بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی دیموكراتی و ئازاد و پاكی پێشوه‌خت له‌ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، بۆ گێڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری ڕاسته‌قینه بۆ نوێنه‌ره‌كانی گه‌ل، به دڵنیاییه‌وه هیوام وایه كه دكتۆر عه‌بادی هه‌نگاوی به‌په‌له ده‌هاوێت بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م كارانه، بۆ هێنانه‌دی ئاواته‌كانی گه‌لی عێراق به‌مشێوه‌یه، به‌مه‌ش پشتگیری ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستده‌هێنێت به‌تایبه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌و ئێستا ده‌توانێت رۆڵێكی مێژوویی ببینێت له گێڕانه‌وه و ڕزگار كردنی عێراق یان به‌ته‌واوی لێكهه‌ڵوه‌شانی.
* سه‌ركه‌وتووترین ڕێگه چیه بۆ وه‌ده‌رنانی داعش له عێراق؟
– پێویسته ستراتیژیه‌تی تێكشكاندنی داعش له‌سه‌ر بنه‌مای به‌دیلی فكری و ئاینی بێت ، ئه‌و به‌دیله دژه‌ش ده‌بێت توانای گۆڕینی ئه‌و خوێندنه‌وه‌ی هه‌بێت كه له‌سه‌ر بنه‌مای توندوتیژی و لادان و توندڕه‌وی له ئیسلامدا بنیات نراوه، پشتگیریه‌كی به‌هێزی ئه‌مریكا بۆ ئیسلامێكی میانڕه‌و و لێبورده و دیموكراتی له‌م ناوچه‌یه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، رۆڵێكی ئه‌رێنی ده‌گێڕێت له وشككردنه‌وه‌ی ژینگه‌ی توندڕه‌وی، جا ئه‌گه‌ر سونه‌یه‌كی وه‌ك داعش بێت یان كۆپیه‌كی شیعه‌ی وه‌ك رژێمی ئێران و به‌كرێگیراوه دڵڕه‌قه‌كانی بێت.
* ئه‌و پاڵنه‌رانه چین كه وایان له ئه‌مریكا كرد، عێراق به ئێران بسپێرێت سه‌ره‌ڕای ئه‌و زیانه ماددی و مرۆییه زۆرانه‌ی لێیكه‌وتن، له‌ماوه‌ی ساڵانی داگیركاریدا؟
– گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ئه‌مریكا له عێراق، به‌جێهێشتنی رژێمه تازه له‌دایك بوه‌كه بوو له وڵات‌دا و پێشكه‌شكردنی به دوژمنه‌كه‌ی كه ئێران و به‌كرێگیراوه‌كانیه‌تی، تارانیش ئه‌م كرانه‌وه‌یه‌ی كه پێشینه‌ی نه‌ببو قۆستیه‌وه بۆ فراوانكردنی مه‌ودای هه‌ژمونه‌كانی له عێراق و ناوچه‌كه، ئه‌مه‌ش به‌ره‌وپێشچونی خێرای سیاسه‌ته فراوانخوازیه‌كانی ئێرانی له ماوه‌ی سێ ده‌یه‌دا ئاسانتر كرد، له ناردنه ده‌ره‌وه‌ی “شۆڕشی ئیسلامی” كه ئه‌مه‌ش وای له تاران كرد، كۆنترۆڵكردنی ناوخۆی ئێران توندوتۆڵ‌تر بكاته‌وه‌و مه‌ودای هه‌ڕه‌شه‌كانیشی دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی رۆژئاوا فراوان بكات.
رژێمی ئێران كۆنتڕۆڵی خۆی له‌سه‌ر عێراق له ماوه‌ی ده‌یه‌ی رابردوودا له‌م ڕێگایانه‌وه فراوانكرد:
1-دروستكردن و به‌هێزكردنی میلیشیا شیعه‌كان و كۆنترۆڵ كردنی ده‌سه‌ڵاته ناوخۆییه‌كان.
2-بوونی میلیشیا و كۆمه‌ڵه عێراقیه‌كانی پاشكۆی ئێران، له پۆسته سیادیه‌كان و دامه‌زراوه سیاسی و سه‌ربازی و ئابوریه‌كانی عێراقدا.
3-فێڵكردن له ئه‌مریكاو به‌هێزكردنی توانای ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌ر به ئێرانن، به ئامانجی شاره‌زا كردنیان له ده‌سه‌ڵاتدا له پۆسته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن‌دا.
سێ هۆكاری سه‌ره‌كی بوه هۆی زاڵبوونی هه‌ژموونی ئێران به‌سه‌ر عێراقدا:
1-هاتنه سه‌ر حوكمی نوری مالكی له ساڵی 2006 دا.
2-رێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێوان ئه‌مریكا و عێراق و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق.
3-سیاسه‌تی ناوچه‌یی ئیداره‌ی ئۆباما و شكستهێنانه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كه‌ی له سنورداركردنی هه‌ژموونی زۆری ئێران له عێراقدا.
* تا چه‌ند پێتان وایه ئه‌مریكا رێگری ده‌كات له ده‌ست تێوه‌ردانی ئێران له جه‌نگ دژی داعش له عێراق ، به‌تایبه‌تی كه ئێستا سه‌ركرده‌ی فه‌یله‌قی قودس قاسم سوله‌یمانی سه‌ركردایه‌تی هێزه شیعه خۆبه‌خشه‌كانی عێراق ده‌كات، كه له دژی داعش ده‌جه‌نگن؟
– هاتنه ده‌ره‌وه له‌م قه‌یرانه به‌بێ به‌شداری كارا و فراوانی سوننه و هێزه عه‌شائیرییه‌كان، له دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی، دووره له واقیعه‌وه، ئه‌و هێزانه‌ی كه له‌كاتی كردنه ده‌ره‌وه‌ی قاعیده به‌سه‌ركه‌وتویی، هێزیان ده‌ركه‌وت، ئێستا له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع ئاماده‌ی رووبه‌ڕو بوونه‌وه‌ن.
به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بواریان پێبدرێت بۆ به‌شداری پێكردنیان به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر ، بێگومان ده‌بێت ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئێستا پیاده ده‌كرێت، راست بكرێته‌وه و به‌هێز بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی سیاسه‌تێكی نوێی رێگر بێت له ده‌ستتێوه‌ردانی ئێران له عێراقدا و له‌ناوبردنی ئه‌و هۆكاره كاریگه‌رانه‌ی، كه له‌سه‌ر ژێی هه‌ستیاری و ناكۆكیه تایفه‌گه‌ریه‌كان ده‌یانژه‌نی. میلیشیا شیعه‌كانی وه‌ك به‌در و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و كه‌تیبه‌كانی حیزبوڵا، ده‌بێت له مه‌یدانه‌كه ده‌ربكرێن و ژینگه‌یه‌كی له‌بار دروست بكرێت بۆ ئاشته‌وایی سیاسی.
* چی له حكومه‌تی عه‌بادی داوا ده‌كرێت بۆ پاراستنی مافی په‌نابه‌ره ئێرانیه‌كانی رێكخراوی موجاهیدینی خه‌لق له كه‌مپی لیبه‌رتی له ده‌وروبه‌ری به‌غدا؟
– پێویسته ئارامیان بۆ دابین بكرێت و مافه‌كانیان بپارێزرێت له كه‌مپی لیبه‌رتی، رێز له موڵكدارێتی موڵكه‌كانیان بگیرێت له كه‌مپه‌كانی ئه‌شره‌ف و لیبه‌رتی، ده‌بێت ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ریان كراوه بدرێنه دادگا.
پێویسته له‌سه‌ر عه‌بادی هه‌نگاوی ئه‌رێنی بنێت بۆ كۆتایی هێنانی ئه‌و ئابڵوقه دڕندانه‌ییه‌ی خراوه‌ته سه‌ر كه‌مپه‌كه، به‌تایبه‌تی ئابڵوقه‌ی پزیشكی، دابینكردنی ئاسایش بۆ دانیشتوانه‌كه‌ی و رێزگرتن له مافه‌كانی ئه‌و په‌نابه‌رانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره هه‌ڵسوكه‌وته هێمایه‌كی روونه بۆ پابه‌ندبوونی حكومه‌ت به سه‌روه‌ری یاسا و رێكه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، بێگومان ده‌بێت ئه‌نجامده‌رانی هه‌ر شه‌ش قه‌سابخانه‌كه‌ی كه‌مپه‌كان بگیرێن و بدرێنه دادگا و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.
* هه‌میشه ڕه‌خنه له حكومه‌تی عێراقی ده‌گرن له به‌رامبه‌ر هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی له‌گه‌ڵ سوننه، چی پێویسته له‌سه‌ر هه‌ردولا بیكه‌ن بۆ گه‌یشتن به رێكه‌وتننامه‌یه‌كی به‌شداریكردنی راسته‌قینه له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا؟
– ره‌فتاری نوێ ده‌بێت به جۆرێك بێت، رێگه له هه‌ژموونی ئێران بگرێت له عێراق، ئه‌مه چاره‌سه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌و جه‌نگی تایه‌فه‌گه‌ریه‌یه كه عێراق و ناوچه‌كه توشی بون. له نه‌بوونی وه‌ها به‌دیلێك ئه‌وا جه‌نگ دژی داعش ده‌گۆڕێت بۆ جه‌نگی تایه‌فه‌گه‌ری نێوان سوننه و شیعه، كه ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كاتیش خامۆش بێته‌وه ئه‌وا به تێپه‌ڕبوونی كات ئاگره‌كه‌ی ناوبه‌ناو هه‌ڵده‌گیرسێته‌وه و ناوچه‌كه بۆ چه‌ندین ده‌یه گیرۆده‌ی ئه‌و جه‌نگه ده‌بێت.