ئیستاکە من دوا پاییزم و
پەنجەکانم بەر لە چاوم
ئەتوێنەوە !
بۆ لەمەولا بـــــــاران
بەرەو زەوی من مەهێنە
چۆن نازانی
درەختەکان دوای لەناوچون
نـــــــا ژیەنەوە ؟
بۆیە هاتی
مەملەکەتێکت شک نەبرد
جگە لەمن
پڕ گەنم بێ …پڕ بێ لەماچ
ئاسایی بێ بەلایەوە
دوای هەموو حاسڵاتێکیش
پێکەنینی بدەی لەخاچ !
کانییەکانی ئەم دەڤەرە
وشک بون و
بە هاتنت
بۆ هەمیشە ڕوخساری ڕەنگینت
لەگەڵ خۆتا نابەیتەوە
ئیتر مەیە
دەرگای قەڵای ئەم وڵاتە نەکەیتەوە
ئێرە چی دی وێرانەیە .
زەردەشت بیلال : بۆچی هاتی ؟
0
Share.
