نوچه نێت
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا نیَچیرڤان بارزانی ده‌ڵێ” به پێی ده‌ستووری عێراقی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و شوێنانه ده‌كرێت، كه له‌چه‌ند رۆژی رابردوو له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه ئازاد كراون” سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تیش ده‌ڵێ” ئه‌ردۆگان پاڵپشتی خۆی بۆ رێكه‌وتنی به‌غدا و هه‌ولێر ده‌ربریوه”.
له كۆنگه‌ره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هوڵه‌ندا پارت كۆندرس دا، ئه‌مرۆ نیچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌و ناوچانه‌ی له‌دوێنێ دا به‌ده‌ستی پێشمه‌رگه ئازاكراون، ئه‌وا به‌پێی ده‌ستووری عێراقی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت له لێدوانه‌كه‌ی دا وتی” ئه‌و ناوچه جیاجیانه‌ی كه ئازاد كرداون ئه‌وا به پێی ده‌ستووری عێراقی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت هه‌ر ده‌ستور دیار ده‌كات كه‌چۆن و كه‌ی ئه‌و ناوچانه ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان”.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و قسانه‌ی كه له رۆژنامه‌ی مه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌ره‌رای ئه‌مه‌ش وتی” ئامانجی سه‌ره‌كی هه‌رێم رزگاركردنی ئه‌و ناوچانه بوو كه داعش داگیری كردبوو” جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه، كه به بووی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم و به‌غدایه” هه‌ر دوێنێ نیچیرڤان بارزانی له توركیا گه‌ڕایه‌وه، له‌سه‌ردانه‌كه‌ی دا هه‌ر یه‌كه له داود ئه‌حمه‌د ئۆغلوی سه‌رۆك وه‌زیران و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆك كۆماری بینی، به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم. له‌دیداره‌كه‌ی دا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی ئه‌ردۆگان خۆشحاڵی خۆی به‌رامبه‌ر رێكه‌وتنی به‌غدا و هه‌ولێر ده‌ربریوه و هه‌ر ئه‌ردۆگان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه ئه‌و پاڵپشتی ئه‌و رێكه‌وتنه ده‌كات.