ئه‌گه‌ر لێوم به‌رگۆنای سورت بكه‌وێت
خۆ هیچ نابی.!
به‌س گۆنای تۆ ئاڵتر ده‌بێ و
دڵی منیش له فرین ئارامتر ده‌بێ
خۆ هیچ نابێ.!
ئه‌گه‌ر ده‌ستم به‌ر سێوی ژیر گه‌ڵات كه‌وێ
به‌س سێوه‌كه‌ت گه‌شتر ده‌بێو
له‌رزینی ده‌ستم نامێنێ
وه‌ره لام و تا ده‌توانی نزیكتربه
وه‌ره وه‌ك ئاو
با به‌ر جه‌سته‌ی یه‌كتر كه‌وین
وه‌ره وه‌ك شه‌و با له ناو یه‌كتر بخه‌وین
خۆ هیچ نابێ.!
گه‌ر جه‌سته‌شمان به‌ر یه‌ك كه‌وێت
گه‌رمی ده‌روون هه‌ڵ ده‌فرێت و
جه‌سته‌مان ده‌بێت به كانیاو
وه‌ره‌و با له‌م كانیاوه‌دا
خۆمان بشۆین
تێنوێتی خۆمان بشكێنین
وه‌كو ماسی نه‌فره‌ت له ووشكانی كه‌ین و
تا ئه‌به‌د ببین به دوو هاوده‌می ئاو
.
…
Dashty Abdulla
