رۆژی ئاڵای كوردستان وەك رۆژێكی نەتەوەی بەرز راگیرا
نوچەنێت.ههولێر:
بەبۆنەی رۆژی ئاڵای كوردستانەوە لە پەرلەمانی كوردستان و حكومەت و سەرجەم شار و شاروچارچەكەكانی كورستانەو ئەو رۆژیان وەك رۆژێكی نەتەوەی بەرز راگیرا.
بۆیەكەم جار پێشەوا قازی موحەممەد لە 17/12/1945 ئاڵای كوردستانی لەسەر باڵاخانەی شارەوانی مەهاباد بە ئامادەبوونی نوێنەرانی كوردانی هەر چوار پارچەی كوردستان بەرزكردوەو هەر بەو بۆنەیشەوە لەساڵی (2009)دا پەرلەمانی كوردستان بڕیاریدا،ڕۆژی (17)ی كانوونی یەكەمی هەموو ساڵێك،ڕۆژی ئاڵای كوردستان لەسەرجەم شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بكرێتەوە.
ئەمڕۆش بەو بۆنەیەوە لە شار و شارۆچكەكانی كوردستان بەو بۆنەیەوە چالاكی ئەنجام دراو حكومەت و پەرلەمانیش ئاڵای كوردستانیان بەرزكردەوەو هەر بەو بۆنەیشەوە پەرلەمانی كوردستان مەڕاسیمێكی ئەنجام دا.
هەر لەو مەراسیمە د.یوسف موحەممەد سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وتارێكی پێشكەش كرد و وتی”هەموساڵیک لە ڕۆژی ١٧-١٢ دا، بە دڵێکی پڕ لە جۆش و خرۆشەوە لە سەرتاسەری کوردستان، ڕۆژی دوو سیمبولی گەورەی مرۆڤانە دەکەینەوە، کە ئەوانیش ڕۆژی (ئاڵای کوردستان) و ڕۆژی (دایکانی کوردستان)ە. کە پەرلەمانی کوردستان پێشتر بە بڕیاری ژمارە (٤٨) ڕۆژی ١٧ ی کانونی یەکەمی هەمو ساڵێکی کردە ڕۆژی ئاڵای کوردستان و ڕۆژی دایکانی کوردستان“.
وتیشی”ئیمە لەم كاتە دا كە یادی ئاڵای كوردستان دەكەینەوە،پێشمەرگە قارەمانەکانمان بە گیانێکی بەرزی نیشتیمانیی و بە ورەیەکی بەرزەوە لە هەرێمی کوردستان و خۆرئاوا پارێزگاریی لە خاکی کوردستان دەکەن دژ بە تیرۆرستان“.
راشیگەیاند”پێش ئێمە، ئاڵای کوردستان، پێشەوا قازی موحەمەدی نەمر لە کۆماری کوردستان هەڵیکرد و سەرکردە و پێشمەرگە و هاوڵاتیانی تری پارچەکانی کوردستان بە دڵێکی پڕ لە ئومێدەوە چاویان لە کازیوە و گەشانەوەی ئاڵا بەرزەکەی کۆماری کوردستان بوو، هەرچەندە کۆمارەکە زوو لەناو برا، بەڵام ئاڵای کوردستان ڕۆژ بەڕۆژ کەڵەگەتتر دەبوو.!“.