هاككەرەكان ئابڕوی ئەنجێلینا جولی دەبەن

0

angelinaهاككەرەكان ئابڕوی ئەنجێلینا جولی دەبەن

نوچەنێت-ئەلئان تیڤی

زۆربەی خەڵك ئەستێرەی بەناوبانگی هۆلیود وەك خانمێكی جوان و ئەكتەرێكی بەتوانا و مرۆڤێكی چلاكی بواری مافەكانی پەنابەران لە جیهاندا دەبینن، بەڵام هاككەرەكانی ئینتەرنێت چەند زانیاریەك لە ستۆدیۆكانی سۆنی بلاو دەكەنەوە كە چەندین بیروڕای جیاواز و ئابڕوبەرانەی لەبارەی ئەو ئەستێرەیە تێدایە.
هاككەرەكان توانیان بچنە ناو خزمەتگوزاری ئیمەیڵی ستۆدیۆكانی سۆنی بۆ فیلم، ژمارەیەكی زۆری ئەو نامانەیان بڵاو كردەوە، كە بیروڕای دەرهێنەرە سینەماییەكانی تێدایە لەبارەی ژمارەیەك ئەستێرەی هۆلیود لە نێوانیشیاندا ئەستێرە و باڵیۆزی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ نیازپاكی ئەنجێلینا جولیە وەك لە وێبسایتی تۆڕی “ئێن.تی.ڤی” ئەڵمانیدا بڵاوكراوەتەوە.
لەو وێبسایتەدا هاتوە كە بەرهەمهێنەری فیلمی ئەمریكی سكوت رۆدین لە یەكێك لە نامەكانیدا بۆ بەڕێوەبەری ستۆدیۆكانی سۆنی ئیمی باسكاڵ بەمشێوەیە وەسف ئەنجێلینا جولی كردوە ” ئەو تەنها منداڵێكە كە زۆر نازپێدان تێكیداوە و هیچ بەهرەیەكی هونەری نیە”
وە لەبارەی پرۆژەی فیلمە نوێیەكەی بەناوی “كیلیۆپاترا” كە جولی تەمەن 39 ساڵ هەوڵی بەرهەمهێنانی دەدات، رۆدین لە یەكێك لە نامە ئەلیكترۆنیەكانیدا نوسیویەتی ” هیچ ئارەزویەكم نیە بۆ بەشداری كردن لە سەركێشییەكی خۆپەرستانەدا كە تێچونەكەی 180 ملیۆن دۆلارە و ڕێڕەوی پیشەییمان لە مەحەك دەدات” هەروەها وتی ” ناتوانرێت هیچ فیلمێك لەبارەی كیلیۆپاتراوە دروست بكرێت ، یان من نازانم بۆ ئەم كارە بە خراپ نازانن لە كاتێكدا ناتوانرێت عەقڵی ئەم ژنە بگۆڕێت و خۆپەرستیەكەی واز لێبێنێت ئەمە جگە لە تێچونی وێنەگرتنەكەی.
هەر لە رێگەی ئەو هاكەی كە كۆمپانیای سۆنی توشی بوە ، زۆر زانیاری لەبارەی ئەستێرەكانی هۆلیودەوە ئاشكرا كراوە ، وەك بەكارهێنانی ناوی خوازراو لەلایەن چەند ئەستێرەیەكەوە لەكاتی چونە ناو هۆتێلەكانەوە ، هەروەها زانیاری ورد و گرنگی وەك ژمارەی بیمەی كۆمەڵایەتی ئەستێرەی فیلمەكانی ئەكشن سیلڤستەر ستالۆن

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com